دوا لیستی پاڵێوراوی باشترینەكانی ئاسیا

10:08 - 2023-10-16
وەرزش
183 جار خوێندراوەتەوە

یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا لیستی كۆتایی ناوی پاڵێوراوەكانی كیشوەركەیانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترینەكانی ئاسیای دیارییكرد.
لە لیستە كۆتاییەكەدا سەرجەم یەكەم تا سێیەم پاڵێوراوەكان ئاشكرا كراون، سەبارەت بەیاریزانان، سێ كچە یاریزان و سێ كوڕی یاریزان دیارییكراون كە ئەمانەی خوارەوەن:

كچان
1-سامانسا كییەر    (هەڵبژاردەی ئوستورالیا-یانەی چێڵسی).
2-زهانگ لینیان     (هەڵبژاردەی چین-یانەی گراس هۆپەر).
3-ساكی كوماگای   (هەڵبژاردەی ژاپۆن-یانەی بایرن مونشن).

كوڕان
1-
ماسیۆ لیكی (هەڵبژاردەی ئوستورالیا-یانەی ملبۆرن سیتی).
2-موعیز عەلی           (هەڵبژاردەی قەتەر-یانەی دحێل).
3-سالم ئەلدۆسەری     (هەڵبژاردەی سعودیە-یانەی هیلال).
باشترین یاریزانی موحتەریفی ئاسیا لەدەرەوەی كیشوەرەكە
1-
مەهدی تارمی          (هەڵبژاردەی ئێران-یانەی پۆرتۆ).
2- كاورۆ میتۆما         (هەڵبژاردەی ژاپۆن-یانەی برایتۆن).
3-كی مین جای        (كۆریای باشوور-یانەی فەنار باخچە).

پاڵێوراوەكانی تر
*باشترین راهێنەری تیپەكانی كوڕان(گراهام ئارنۆڵد-هەڵبژاردەی ئوستورالیا، هاجیمی مۆریاسۆ-هەڵبژاردەی ژاپۆن، سەعد ئەلشهری-هەڵبژاردەی سعودیە.
*باشترین راهێنەری تیپەكانی كچان(شوی كینگزیا-هەڵبژاردەی چین، تۆمۆمی میامۆتۆ-هەڵبژاردەی ژاپۆن، كیم یۆن جۆنگ-هەڵبژاردەی كۆریای باشوور).
*باشترین یاریزانی لاو:ئەمین حزباوی (هەڵبژاردەی ئێران-یانەی فولاد)، ئۆمۆری یاما (هەڵبژاردەی ژاپۆن-یانەی تۆكیۆ)،لی سیۆنگ وون(هەڵبژاردەی كۆریای باشوور-یانەی گانگۆن).
*باشترین یاریزانی لاوی كچان:ماری فاولەر (هەڵبژاردەی ئوستورالیا-یانەی مان سیتی)، هۆ یون جین (هەڵبژاردەی چین-یانەی جیانگ سو)، مایكا هامنۆ (هەڵبژاردەی ژاپۆن-یانەی كوپی لیۆنس).
لەگەڵ ئەم خەڵاتانەدا دەیان خەڵاتی تایبەتی تریش بۆ یەكێتییەكانی تۆپی پێی وڵاتان و خەڵاتی پێزانینی یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا و خەڵاتی تایبەتی تریش دابەشدەكرێن.
ماوەی چوار ساڵە یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا ئەم مەراسیم و دیارییكردنانەی بەڕێوە نەبردووە، وا پاش چوار ساڵ لە دابڕان، جارێكی تر باشترینەكانی ئاسیا دیارییدەكات و بڕیار وایە رۆژی 31 – ی ئەم مانگە لەسەر شانۆی ئەلمەیاسە لە سەنتەری كۆنگرەی نیشتمانی قەتەر مەراسیمەكە رێكبخات.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان