چەند هەڵبژاردەیەك گەیشتنە یۆرۆی 2024

10:10 - 2023-10-16
وەرزش
143 جار خوێندراوەتەوە

ستادیۆم 


هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی بەلجیكا و فەرەنسا و پورتوگال بۆ دوا یارییەكانی یۆرۆی 2024- ئەڵمانیا سەركەوتن و پاش ئەڵمانیای میوانداریکەر و بوون بە دووەم تا چوارەم هەڵبژاردەی سەركەوتوو بۆ دوا یارییەكان.
لەم هەفتەیەی فیفادا كە یارییەكانی لە هەفتەی رابردووەوە دەستیانپێكردووە، جەولەی حەوتەم و هەشتەمی یارییەكان كراون، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 12/10 تا رۆژی شەممە 14/10 سەرجەم یارییەكانی جەولەی حەوتەم كران، لەو جەولەیە لە یارییەكاندا، فەرەنسییەكان بردنەوەیەكی ئاسان و گرنگیان لە هۆڵەندا تۆمار كردو 2-1 لە ئاشەكانی هۆڵەندایان بردەوە، ئەم بردنەوەیەش بەس بوو بۆ فەرەنسییەكان تا ببنە دووەم هەڵبژاردەی سەركەوتوو بۆ دوا یارییەكان.
پورتوگالیش لەنێو هاندەران و یاریگای خۆیدا بەزەحمەت 3-2 لە سلۆڤاكیای بردەوە، بەم بردنەوەەیش پورتوگال بووبە سێیەم هەڵبژاردە و بەلجیكاش پاش ئەوەی 3-0 لە نەمسای بردەوە، ئەمیش بووبە یەكێكی تر لە هەڵبژاردە سەركەوتووەكان بۆ دوا یارییەكان.
ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممەش یارییەكانی جەولەی هەشتەم درێژەیان دەبێت كە لە دوێنێ یەكشەممەوە دەستیان پێكردووە، گرنگترین یارییەكانی ئەمڕۆ  و سبەی ئەم یارییانەی خوارەوەن:
دووشەممە 16/10/2023
*یۆنان × هۆڵەندا، گروپی دووەم - سەعات 9:45 ی شەو (یاریی چوون 0-3).
*بەلجیكا × سوید، گروپی شەشەم-سەعات 9:45 ی شەو (یاریی چوون 3-0).
*لۆكسمبۆرگ×سلۆڤاكیا، گروپی دەیەم-سەعات 9:45 ی شەو(یاریی چوون 0-0).
سێشەممە 17/10/2023
*ئینگلتەرا×ئیتاڵیا، گروپی دووەم - سەعات 9:45 ی شەو (یاریی چوون 2-1).
*سان مارینۆ × دانیمارك، گروپی هەشتەم - سەعات 9:45 ی شەو(یاریی چوون 0-4).
*سربیا × مۆنتینیگرۆ، گروپی حەوتەم - سەعات 9:45 ی شەو (یاریی چوون 2-0).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان