پێشمەرگە لە خولی نایابدا یاریی دەكات

10:14 - 2023-10-16
وەرزش
175 جار خوێندراوەتەوە

 

تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یەك كاتدا بۆ یاریی كۆتایی خولی پلە یەكی لاوانی یانەكانی عیراق و خولی نایابی  لاوانی یانەكانی عیراق سەركەوت.
ئەم تیپە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو لەیاریگای خۆیدا میوانداریی لە تیپی یانەی سەناعات كارەبایی شاری بەغدا كرد، هاتنەکەیان بۆ ئەنجامدانی یاریی كۆتایی گروپی یەكەمی یانە بەشدارەكان بوو، پێشمەرگە یارییەكەی 1-0 لە تیپی میوان بردەوەو بۆ یاریی كۆتایی خولەكە سەركەوت، تاكە گۆڵی بردنەوەی پێشمەرگەش پەیوەست عومەر لەدەقیقەی 41 ی یارییەكەدا تۆماریكرد، بەم ئەنجامە لاوانی پێشمەرگە بوو بە یەكەمی گروپەكەو بۆ یاریی كۆتایی خولەكە سەركەوت.
لە گروپی دووەمیشدا تیپی لاوانی بەحری 2-0 لە تیپی لاوانی یانەی مەسافی بردەوە و ئەمیش بوو بە پاڵەوانی گروپەكە، بەمشێوەیە هەردوو پاڵەوانی گروپەكانی یەكەم و دووەم (پێشمەرگە و بەحری) لە لایەكەو بوون بەپاڵەوانانی گروپەكانیان و وەرزی ئایندە لە خولی نایابدا یاریی دەكەن، لەلایەكی تریشەوە بەم نزیكانە هەردووكیان یاریی كۆتایی خولەكەش دەکەن.


#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان