مۆندیالی تۆپی دەست

10:15 - 2023-10-16
وەرزش
181 جار خوێندراوەتەوە

مانگی داهاتوو لە سعودیە یارییەكانی مۆندیالی تۆپی دەستی یانەكان (سوپەر گلوب) بەڕێوە دەچێت.
ساڵانە ئەم مۆندیالە بەڕێوەدەچێت، پاڵەوانانی تۆپی دەستی كیشوەرەكان بەشداریی تیادا دەكەن، دوا یارییەكانیش بڕیار وایە 7 تا 12/11/2023 لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.
لە ئەنجامی قورعەدا یانە بەشدارەكان بەسەر چوار گروپدا دابەشكراون:
*گروپی یەكەم (بارسیلۆنا، ئەهلی میسر، نوری سعودی).
*گروپی دووەم (فۆكس بەرلینی ئەڵمانی، كوەیتی كوێت، سان فیرناندۆی ئەرجەنتینی).
*گروپی سێیەم (ماجدیبۆرگی ئەڵمانی، زانكۆی كوینزلاندی ئوستورالی، خەلیجی سعودی).
*گروپی چوارەم (كیلسی پۆڵەندی، سان فرانسیسكۆی ئەمریكی، نەجمەی بەحرەینی).
شایانی باسە ساڵی پار یانەی ماجدیبۆرگی ئەڵمانی پاڵەوانی ئەم مۆندیالە بوو لە یاریی كۆتاییدا 41-39 لە بارسیلۆنای بردەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان