له كاتێكدا هه‌موو جیهان له‌نێویاندا وه‌رزشكاران رۆژ له دوای رۆژ پاڵپشتی خۆیان بۆ ئۆكراین دوپات ده‌كه‌نه‌وه دژی هێرشه‌كه‌ی روسیا بۆ سه‌ریان وه‌رزشكارێكی شه‌تڕه‌نج بڕیاری دا به شێوه‌ی ئاشكرا پاڵپشتی له روسیا بكات، به‌ڵام باجه‌كه‌ی قورس بوو له‌سه‌ری.
سێرجی كاریاكنی روسی كه وه‌رزشكارێكی دیاری شه‌تڕه‌نجه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ئاشكرا پاڵپشتی خۆی بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی دوپات كردۆته‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تڕه‌نجه‌وه بۆ ماوه‌ی 6 مانگ سڕ كرا.
لیژنه‌ی ئاكاری سه‌ر یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكردۆته‌وه كاریاكن كه ساڵی 2016 ركابه‌ری ماگنۆس كارلسنی كردوه له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتی جیهان به‌و ره‌فتاره‌ی زیانی گه‌یانده به ناوبانگی یارییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ئه‌و یاریزانه 32 ساڵه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پاڵپشتی وتارێكی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كردوه و به‌پێی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تڕه‌نج ئه‌و ره‌فتاره‌ی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دوای خۆی دا هێناوه‌و زۆرینه‌یان ره‌خنه‌ریان لێگرتوه.
كاریاكن ریزه‌ندی 18ی جیهانه و به‌هۆی ئه‌م سزایه‌ی سه‌ریشی ناتوانێت به‌شداری له پاڵه‌وانێتی مه‌درید بكات كه براوه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌بێته ركابه‌ری كارلسن له‌سه‌ر نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهان.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شی ئه‌و یاریزانه ئه‌و سزایه‌ی به شه‌رمه‌زاری له قه‌ڵه‌مداوه و دوپاتیشی كردۆته‌وه په‌شیمان نییه چونكه پێش ئه‌وه‌ی یاریزان بێت كه‌سێكی نیشتمانیه.