عیراق پارچە شوێنەوارەكانی دەگەڕێنێتەوە

10:02 - 2023-10-17
عیراق
292 جار خوێندراوەتەوە

ئا: ئازاد ئیبراهیم


وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەكانی عیراق رایگەیاند كە توانیویانە چەند  كەلوپەلێكی كۆنی ونبووی عیراق بدۆزنەوە و وڵاتانیش هاوكاریانە بۆ ئەو مەبەستە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردنی نایاسایی بەكەلوپەل و شوێنەوارەكانەوە.
لەو بارەیەوە، ئەحمەد عەلەوی وتەبێژی رەسمیی وەزارەتەكە، بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی (INA)ی راگەیاندووە: عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە تێیدا بازرگانی نایاسایی بە كەلوپەلی كۆن و شوێنەوارەكانییەوە دەكرێت و لە راستیشدا زۆر زەحمەتە  بتوانرێت كۆتایی بەو جۆرە بازرگانییە بهێنرێت.
جەختیشدەكاتەوە،  رێكاری یاسایی گیراوەتەبەر بۆ پشكنین لە خاڵە گومرگییەكاندا، جگە لەوەش هاوكاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردنی نایاسایی بە كەلوپەلی  كۆن و پارچە شوێنەوارەكانەوە.
راشیگەیاندووە، وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەكان  و دەستەی گشتی شوێنەوارە دێرینەكان بەدواداچوون دەكەن بە چاودێریكردنی سەرجەم ئەو بازاڕانەی كە دەزانن كەلوپەلی كۆنیان تێدایە.
عەلەوی راشیگەیاندووە، وەزارەت سەركەوتوو بووە لە وەرگرتنەوەی 17 هەزار و 338 پارچە لە  دوو ساڵی رابردوودا، هەروەك 8 مانگ لەمەوبەر  بڕی 6 هەزار پارچە لە مۆزەخانەی بەریتانیا وەرگیراوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان