یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌هۆی ئه‌و توانا داراییه باشه‌ی كه هه‌یه‌تی مووچه‌كی زۆر ده‌دات به یاریزانه‌كانی و به‌پێی نوێترین راپۆرتی رۆژنامه‌ی لیكیپیش ئه‌و یانه‌یه به رێژه‌یی مانگانه 990 هه‌زار یۆرۆ وه‌كو مووچه ده‌دات به یاریزانان.
له ریزی ئه‌و یانه‌یه‌شدا نه‌یمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی خاوه‌نی زۆررین مووچه‌یه كه مووچه‌ی مانگانه‌ی 4 ملیۆن یۆرۆ و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی خولی فه‌ره‌نساشی گرتووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی لیكیپ له ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه خاوه‌نی زۆرترین مووچه‌ن له خولی فه‌ره‌نسا یاریزانانی پاریس سان جێرمان پله‌ی یه‌كه‌م تا چوارده‌یه‌میان گرتوه.
نێیمار مووچه‌كه‌ی پێش لابردنی باج 4 ملیۆن و 83 هه‌زار یۆرۆیه‌و پێش لیۆنێل مێسی كه‌وتوه كه خاوه‌نی مووچه‌ی 3 ملیۆن و 370 هه‌زار یۆرۆی مووچه‌ی مانگانه‌یه له‌پله‌ی سێیه‌میشدا كیلیان مباپی دێت كه موچه‌ی مانگانه‌ی 2 ملیۆن و 220 هه‌زار یۆرۆیه.
له‌دوای 14 یاریزانه‌كه‌ی پاریس سان جێرمان له ریزبه‌ندیه‌كه وسام بن یه‌دری یاریزانی مۆناكۆ دێت كه مووچه‌ی مانگانه‌ی 650 هه‌زار یۆرۆیه.
به‌پێی لیكیپ رێژه‌ی مووچه‌ی مانگانه‌ی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا به‌بێ پاریس سان جێرمان 67 هه‌زار یۆرۆیه به‌ڵام له پاریس رێژه‌ی مووچه‌ی مانگانه 990 هه‌زار یۆرۆیه.
هه‌ر به‌پێی لیكیپ له ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوه‌نی زۆرترین موچه‌یه كه مانگانه 2.4 ملیۆن یۆرۆی پێده‌درێت.