گرنگی هونەر لە ژیانی مرۆڤدا

10:51 - 2023-10-22
دووتوێ
1035 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دیانا ئەحمەد

ناساندنی هونەر وەك بابەتێكی بنەڕەتی لە چوارچێوەی پرۆگرامەكانی قوتابخانەدا بەشدارە لە بەرزكردنەوەی توانای فێربوونی خوێندكار، هەروەها دەتوانرێت سوودە پەروەردەییەكانی هونەر بەم شێوەیە كورت بكرێتەوە:
*باشتركردنی تواناكانی زمان: دراماتیككردنی چیرۆك و رۆمان، بۆ نموونە بەشدارە لە زیادكردنی ئامادەیی خوێندكاران بۆ فێربوونی نووسین و خوێندنەوە، جگە لەوەش خوێندنی هونەرە دراماتیكییەكان كاریگەری پۆزەتیڤ لەسەر توانا زمانییەكانی خوێندكار هەیە. 
*بەرزكردنەوەی تێگەیشتن لە بیركاری: زۆرێك لە لێكۆڵینەوەكانی ئەم دواییە نیشانی دەدەن کە میوزیک پەیوەستە بە پەرەپێدانی كارامەیی لۆژیكی و تێگەیشتن لە پەیوەندییەكانی نێوان شتەكان. 
*باشتركردنی توانا مەعریفیەكان: هونەرە بینراوەكان و سەما یارمەتی پەرەپێدانی داهێنان و بیركردنەوە و تواناكانی خەیاڵ دەدەن. 
*زیاد كردنی ئارەزووی فێربوون: هونەر بە فۆرمە جۆراوجۆرەکانییەوە بەشدارە لە بەرزكردنەوەی كێبڕكێ، بەهاكانی كاری تیمی لە نێوان خوێندكاران و كەمكردنەوەی ئەگەری وازهێنانیان لە خوێندن.

گرنگی هونەر بۆ ئابووری 
لە رەخساندنی هەلی كاری نوێ و زیادكردنی هێزی كاردایە،  كە بەشدارییەكی بەرچاوی هەیە لە زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی و پەرەپێدانی ئابووری وڵات، بۆ نموونە: تەنها لە ویلایەتی كالیفۆرنیا داهاتی هونەری رێژەیەكی باش لە كۆی بەرهەمی ناوخۆ پێكدەهێنێت، جگە لەوەش هونەر رۆڵێكی گرنگی هەیە لە پاڵپشتیكردنی كەرتی گەشتیاری، بەو پێیەی گەشتیاران بۆ مەبەستی هونەری بۆ ماوەیەكی زیاتر دەمێننەوە و بە رێژەیەكی زیاتر خەرجیان دەبێت، بە بەراورد بە گەشتیارانی دیکە.

گرنگی دەروونیی
بەشداریكردن لە كارە هونەرییەكان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گرژی و فشار، باشتركردنی باری دەروونی، جگە لەوەش ئەو كەسانەی لە هەموو جۆرە كەرتێكی هونەریدا كاردەكەن هەست بە رەزامەندی دەكەن لە خودی خۆیاندا ئەوەش لە توانای بەرهەمهێنانیانەوە سەرچاوە دەگرێت كە نوێنەرایەتی كارە هونەریەكانیان دەکەن .

گرنگی كۆمەڵایەتی و كەلتوری
 گرنگی كۆمەڵایەتی هونەر بە توانای باشتركردنی بارودۆخی ژیانی تاكەكان نیشان دەدرێت و بەشداریكردن لە چالاكییە هونەرییە جۆراوجۆرەكاندا پەیوەندییەكانی ناو كۆمەڵگە بەهێز دەكات و یەكگرتوویی زیاتر دەكات، لە كاتێكدا گرنگی هونەر بۆ كەلتور لە خۆیدایە توانای پێشخستنی كۆمەڵێك بەهای پۆزەتیڤی هەیە لە نێو تاكەكاندا، وەك دەربڕینی بیروباوەڕەكان بە ئازادی، زیادكردنی لێبوردەیی...هتد.
سەرچاوە:الموضوع

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان