رێوڕەسمی خولی 16ی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان بەڕێوەچوو

01:06 - 2022-05-22
کوردستان
334 جار خوێندراوەتەوە

 رێوڕەسمی خولی 16ی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان بەڕێوەچوو و سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان یادگارییەکی گرنگی سەرۆک مام جەلال-ە و لە پێگەیاندنی ھێزی پێشمەرگەدا رۆڵێکی دیاری بینیوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەرچووانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان دەبنە پارێزەری سەروەریی عیراق، ئەوەش لە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستانە و پێویستە پاراستنی سەروەری ھەرێمیش لای ھەموو دەوڵەتان جێگەی بایەخ بێت. وتیشی، دەبێت نیگەرانی خەڵکی ھەرێم بۆ ئێمە جێگەی بایەخ بێت و رێگە بگرین لە لەتبوونی ھەرێمی کوردستان. هەر لە رێوڕەسمەدا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە وتی، رۆژبەڕۆژ مەترسییەکان لەسەر ھەرێمی کوردستان زیاتر دەبن، تەنھا بەھێزێکی سەربازیی تۆکمە دەتوانین کوردستان بپارێزین. وتیشی، سەرباری ئاستەنگ و لەمپەرەکان لە چاکسازییەکانی ھێزی پیشمەرگەدا دەستکەوتی گەورەمان بەدەستھێناوە لە یەکخستنەوەی ھێزەکان و ھێنانیان بۆسەر وەزارەت و رێکخستنی میلاکات و قەدەغەکردنی کاری سیاسی لە ناو پێشمەرگەدا.

#کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان

بابەتە پەیوەندیدارەکان