سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه داوا له هاووڵاتیانی كه‌ركوك ده‌كات به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه بكه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نێت: «ته‌نها به به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن ده‌توانین كورد بكه‌ینه‌وه به به‌شدار له به‌ڕ‌ێوه‌بردنی شاره‌كه«، ده‌شڵێت: «ئه‌م هه‌ڵبژاردنه حكومه‌تی خۆجێی لێپێكده‌هێندرێت و ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر و په‌یوه‌ست به ژیانی خه‌ڵكی هه‌یه».
رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: «وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕ‌وای ته‌واومان به پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه و پێشتریش له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌وڵی جددیمان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی كوردی له كه‌ركوك دا و پێمان باشبوو لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه بێنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مانه‌وه یان ئه‌وان هاوپه‌یمانێتییه‌ك دروستكه‌ن و ئێمه‌ش تێیدا به‌شداربین، به‌ڵام دیاره پێشتر بڕ‌یاری خۆیان دابوو، ئه‌مڕ‌ۆش ته‌ئكید له بانگه‌شه‌یه‌كی هێمن له دۆخێكی ئارام و دوور له پێكدادان له كه‌ركوك ده‌كه‌ینه‌وه».
راشیگه‌یاند: «ئیداره‌ی سه‌پێندراوی ئێستای كه‌ركوك به شێوه‌یه‌كی خراپ له‌ناو شار و قه‌زاو ناحیه و گونده‌كاندا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد دا ده‌كات، ئه‌مه‌ش به ڕ‌وونی له نه‌گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به گه‌ڕ‌ه‌كه كوردنشینه‌كان و دروستكردنی كێشه بۆ گونده كوردستانییه‌كان و دانه‌مه‌زراندنی گه‌نجانی كورد دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، تاكه رێگاش بۆ گۆڕ‌ینی ئه‌و راستییه تاڵه و بۆ ئه‌وه‌ی كورد به‌شێك بێت له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی شاره‌كه و به‌شداری له به‌ڕ‌ێوه‌بردنی شاره‌كه‌دا بكات ته‌نها به‌شداریكردنه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له كاتێكدا ئه‌مه دووه‌م جاره له‌دوای پڕ‌ۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه له كه‌ركوك به‌ڕ‌ێوه‌بچێت».
رێبوار ته‌ها راشیگه‌یاند: «ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه كه حكومه‌تی خۆجێی لێپێكده‌هێندرێت، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر و به‌ربڵاو و په‌یوه‌ستی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه كه بریتین له: «ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی، كارگێڕ‌ی، خزمه‌تگوزاری، دامه‌زراندن و دیاریكردنی پۆسته ده‌وڵه‌تییه‌كان و ...، بۆیه داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كورد ده‌كه‌ین به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن».
هاوكات رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویستی كه‌ركوك ...
خه‌ڵكی خۆڕ‌اگری شاره‌كه‌مان
له په‌رۆشیمان بۆ كۆتایی هێنان به زوڵم و سته‌مكاریی له‌دژی گه‌له‌كه‌مان، له‌پێناو پاراستنی ناسنامه‌ی كوردانه‌ی كه‌ركوك، به هه‌ستكردن به ته‌حه‌دداكانی به‌رده‌م ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، هاوپه‌یمانی (كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه) بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نیی پارێزگای كه‌ركوك ڕ‌اده‌گه‌یه‌نین.
له دوای پڕ‌ۆسه‌ی ئازادی عیراق ئه‌مه دووه‌م جاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كرێت، بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازه بۆ مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، بۆ ئاینده‌ی كچان و كوڕ‌انی شاره‌كه‌مان به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و دۆخه سیاسیی و ئیداریی و عه‌سكه‌رییه نه‌خوازراوه‌ی به‌سه‌ر شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ماندا سه‌پێنراوه.
كه‌ركوك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان له به‌رده‌م هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی گه‌وره و هه‌لومه‌رجێكی ته‌واو جیاواز و ساته‌وه‌ختێكی هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دایه، بۆیه بانگه‌وازی نیشتمانیمان رووی لێتانه بۆ ئه‌وه‌ی به گیانێكی په‌رۆش و به‌رپرسیارانه‌وه له خه‌می سه‌رخستنی لیسته‌كه‌ماندابین تا ببینه هێزێكی دیموكراتی وا كۆتایی به دۆخی سه‌پێنراوی كه‌ركوك بێنێ و دۆخه‌كه بخاته خزمه‌تی كه‌ركوك و پێكه‌وه‌یی هه‌موو كه‌ركوكییه‌كاندا.
با هه‌مووان له رۆژانی بانگه‌شه‌دا كه‌شێكی ئارام و دۆستانه و شارستانیانه بخوڵقێنین، دوور له دروستكردنی كێشه و ئاسته‌نگ بۆ هاووڵاتیانی شاره‌كه‌مان.
كه‌ركوك شایانی ئیداره‌یه‌كی باشتر و ره‌سه‌نتره بۆیه ده‌نگ به كاندیده‌كانی لیستی 142 بده‌ن.
رێبوار ته‌ها
سه‌رۆكی لیستی
هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه
لیستی ژماره 142