شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: دەنگدان بە كاندیدانی یەكێتی سەركەوتنی كوردە لە كەركوكدا

10:16 - 2023-11-06
کوردستان
399 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە چەمچەماڵ، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، لەگەڵ مامۆستایانی ئاینیی سنوورەكە، كۆبۆوە.
لە دیدارێكدا، كە مستەفا چاڵاوی ئەندامی سەركردایەتی و د.زێندین مەولود بریكاری وەزارەتی ئەوقاف، رەمك رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ و مەلا شێخە و د.ئەحمەد كەركوكی كاندیدی ژمارە دوو لە لیستی ١٤٢ی كەركوك ئامادەیبوون، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی كاریگەر و ئەرێنی مامۆستایانی ئاینی كرد لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكاندا و داوایلێكردن رۆڵی خۆیان بگێڕن لە هاندانی خەڵك بۆ بەشداری لە پڕۆسەكەدا.

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی كاریگەر و ئەرێنی مامۆستایانی ئاینی كرد لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكاندا و داوایلێكردن رۆڵی خۆیان بگێڕن لە هاندانی خەڵك بۆ بەشداری لە پڕۆسەكەدا

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، دووپاتیشیكردەوە كە هەمیشە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لای یەكێتی جێی بایەخ بووە و بە هەموو هێز و توانامانەوە داكۆكی لە كوردستانیبوونی ئەو ناوچانە و پێكەوەژیان دەكەین، «دەنگدانتان بە كاندیدانی یەكێتی و سەركەوتنی هاوپەیمانێتییەكەمان سەركەوتنی كوردە لە شارەكەدا».

هەمیشە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لای یەكێتی جێی بایەخ بووە و بە هەموو هێز و توانامانەوە داكۆكی لە كوردستانیبوونی ئەو ناوچانە و پێكەوەژیان دەكەین

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان