كه تۆ هاتیت، جه‌للاده‌كان له‌نێو جوانیدا خۆیان شاردبۆوه و له گه‌ڵای وه‌ریوی گه‌رده‌لووله‌كانی ئێمه‌یان ده‌خوارد، جه‌للاده‌كان له‌پێش ئێمه‌وه به‌ره و پاشه‌ڕۆژ هه‌نگاویان ده‌نا.
تۆ له جه‌نگه‌ڵی مانا كوژراوه‌كانی عیشقه‌وه هاتیت و سێبه‌ر له‌كڵاوه‌كه‌ت ده‌تكا، تۆ مه‌عبه‌دی ئه‌و رۆحه بێگه‌ردانه بوویت كه‌خونچه‌یه‌ك نه‌یده‌ناسین، كه شكۆفه‌یه‌ك نه‌یده‌ناسین.
له‌پاڵ ئه‌و گاشه به‌رد و ته‌لبه‌ندانه جڵه‌وی ژیانت راده‌كێشا، كه یاده‌وه‌رییان پڕ بوو له خوێنی باڵنده‌كان، له كانیی ئومێده كوژراوه‌كان.
كه‌تۆ هاتیت دیالۆگێكی ترت له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی جوانیدا سازدا، له‌گه‌ڵ شۆڕه‌بی ئیشراقدا پارچه‌یه‌ك نوور بخوێنیته‌وه.
تۆ هاتیت و وتت مردنی من ترازانی ئه‌ڵقه‌ڕێزێكه له‌نێوان شكۆفه و باخچه‌دا، وتت مردنی من خه‌ونێكه كه نارییه‌ك بۆ هه‌نارێكی ته‌فسیر ده‌كات، رێگه‌یه‌كه به‌قه‌دپاڵی حه‌قیقه‌ته سارده‌كاندا، نوێژێكه له‌سه‌ر ئێسكی به‌جێماوی سنه‌وبه‌ره‌كان.
كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رفرازیمان، پاشه‌ڕۆژی (حاجی)یه و هه‌موو ساڵێك لێره‌وه، له‌م چه‌می خاسه‌یه‌وه به‌نێو كه‌ركوكدا تێده‌په‌رێت و به‌ر له سه‌ده‌كانی ئاسن و چاخه‌كانی تابووت ده‌گرێت و سوپاكانی دیكتاتۆریه‌ت به‌شكستی و سه‌گه‌كانیان به‌كوێری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
حاجی، هه‌موو ساڵیك به‌ته‌قه‌ی خۆشی ده‌سته‌ملانی نه‌ورۆز ده‌بێ و گه‌زۆی گه‌رده‌لووله‌كانی رۆحی، پاڵتۆی قه‌شه‌نگی به‌ریه‌تی و ئه‌و جه‌نگه‌ڵانه ده‌خاته سه‌ما، كه‌باڵنده خه‌وتووه‌كانیان، له‌سه‌ر هێڵكه‌ی به‌ردین كڕكه‌وتبوون.
حاجی، سه‌رفرازانه به‌م شاره‌دا تێده‌په‌رێت و مامۆستای ره‌نگكردنی یاقووته‌كانه و بۆنی گوڵاوی شۆڕشه‌كان ده‌چێ به‌سه‌ریدا، به تاڵی گیتارێكی نوێوه، خۆی به‌ئاسمان ده‌به‌ستێته‌وه و نه‌خشه‌ی كۆچی نه‌یازكه‌كانی پێیه و هه‌موو شتێكی خۆی ده‌دات به‌ئێمه و ده‌موچاوی له گوڵی ته‌ڕی جۆگه‌له‌كان نوقم ده‌كات و خوێنێكی گه‌رم به ده‌ماره‌كانیدا ده‌گه‌ڕێ.
حاجی دێت و به (كه‌ڵور)دا تێده‌په‌رێت و نوور به‌سه‌رماڵه‌كان دابه‌شده‌كا و ده‌ستی شه‌هید دلێره سوور و مامۆستا كامیل و رزگار و عه‌بدولخالق ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ (هه‌ریاد)ه-كه‌ی ماڵه‌وماڵ ده‌گه‌ڕێت و شیرینیی سه‌رفرازی به‌سه‌ر ماڵه‌كاندا دابه‌شده‌كه‌ن.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید جه‌لیل سادق خورشید ناسراو به حاجی هه‌ڵمه‌ت، ساڵی 1959 له گوندی گۆڵده‌ره‌ی باش ته‌په‌ی ساڵه‌یی هاتۆته ژیانه‌وه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له گوندی كه‌ڵوڕ و ناوه‌ندی له خوێندنگه‌ی زێوه‌ری كوڕان له ره‌حیماوا و ئاماده‌یی پیشه‌سازی كه‌ركوكی له ساڵانی 1980-1981 ته‌واوكردووه.
ساڵی 1979 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه له كۆمیته‌ی ئاگر، له هاوینی ساڵی 1981 بۆته پێشمه‌رگه له هه‌رێمی دووی كه‌ركوك.
شه‌هید حاجی هه‌ڵمه‌ت، پێشمه‌رگه‌یه‌كی هێمن و كه‌مدوو، كادیرێكی لێهاتوویی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی جوامێر و شۆڕشگێڕ بوو، به‌شداریی شه‌ڕه‌كانی سنووری كه‌ركوك و سه‌ركردایه‌تی و دۆڵی پڵنگان و خۆشناوه‌تی و گرتنی بازگه‌ی كه‌ركوك-سلێمانی و داستانه‌كانی قه‌یوان-ماوه‌ت و دابان- هه‌لاج و رزگاری و گرتنی بێتواته‌و ته‌قته‌ق و ئاغجه‌له‌ر و زۆر شه‌ڕی دیكه‌ی كردووه.
ساڵی 1982 كاتێ هه‌رێمه‌كان كران به تیپ، ده‌چێته كه‌رتی یه‌كی ساڵه‌یی-ی تیپی 21ی كه‌ركوك، هاوینی ئه‌و ساڵه هێزێكی زۆری كۆماندۆی رژێمی به‌عس ئینزال ده‌كه‌ن بۆ گوندی (توڵكی) و له‌وكاته‌شدا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌میش له‌وێ ده‌بن، به‌ڵام شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ی دوژمن ده‌كه‌ن و شه‌هید حاجی هه‌ڵمه‌تیش رۆڵێكی كاریگه‌رانه‌ی ده‌بێت و له ئه‌نجامدا پتر له 40 كۆماندۆ ده‌كوژرێن، ئازایه‌تی و ده‌ستڕاستیی حاجی له‌و نه‌به‌ردییه‌كه‌دا له كوردستاندا ده‌نگی دایه‌وه.
ساڵی 1988 كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی 21ی كه‌ركوك و له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیشیدا پێنج جار بریندار كراوه.
دوای ئه‌نفال له كۆمه‌ڵگه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی هه‌ولێر نیشته‌جێبووه و ساڵی 1989 زه‌ماوه‌ندی كردووه و خاوه‌نی كوڕێكه به‌ناوی (هه‌ریاد).
له راپه‌ڕینی 1991 به فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی كراوه به فه‌رمانده‌ی هێزی بروسك و دیاریكراوه بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ موسته‌شار و پیاوانی رژێم بۆ به شداریكردنیان له راپه‌ڕیندا.
له رزگاركردنی شاری هه‌ولێردا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه، یه‌كه‌م پێشمه‌ركه‌ی هێرشبه‌ریش بووه كه چۆته ناوشاری كه‌ركوكه‌وه، به‌ڵام مخابن، هه‌ر له‌وكاته‌دا و له 19/3/1991، له چه‌می خاسه به گولله‌ی دوژمن ده‌پێكرێ و شه‌هید ده‌بێت.
خالید كاوێس قادر