ئاسۆ مامەند: لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە دەسەڵاتی خۆجێیی كەركوك بەدەستدەهێنینەوە

11:17 - 2023-11-13
کوردستان
237 جار خوێندراوەتەوە

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایدەگەیەنێت: «ئەم هەڵبژاردنە بۆ كورد و كەركوك بایەخ و گرنگی زۆری هەیە و لەڕێگەی ئەم پڕۆسەیەوە دەتوانین سیستمی ئیداری و سیاسی كەركوك راستبكەینەوە و دەسەڵاتی خۆجێیی بەدەستبهێنینەوە».
لەمیانی كۆبوونەوەیەكی فراواندا، كە بە ئامادەبوونی سیروان كوێخا نەجم، خاڵە كاكەمەند، حەمەسور دووشیوانی، مامۆستا جوامێر و ژمارەیەك لە كاندیدانی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، رۆژی 11/11 لە پردێ بەڕێوەچوو، ئاسۆ مامەند تەئكیدی لە گرنگی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كردەوە و وتی: «ئەم هەڵبژاردنە بۆ كورد و كەركوك بایەخ و گرنگی زۆری هەیە و لەڕێگەی ئەم پڕۆسەیەوە دەتوانین سیستمی ئیداری و سیاسیی كەركوك راستبكەینەوە و رێگە لەو ناهەقی و غەدرانە بگرین كە دەرهەق بە نەتەوەكەمان دەكرێن». وتیشی: «بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆجێیی پارێزگاكە بەدەستبهێنینەوە دەبێت هەموومان بە گوڕوتینەوە بەشداریی هەڵبژاردن بكەین و دەنگ بە كاندیدانی لیستی ژمارە ١٤٢ی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، بدەین، ئەو لیستەی گوزارشت لە ئیرادەی راستەقینەی كەركوك و دانیشتوانە رەسەنەكەی دەكات».

PUKMEDIA


#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان