* بە هۆی نەبوونی داتای پێویستەوە نەمانتوانیوە خزمەتگوارییەکانمان بەشێوەیەکی تەواو هاوسەنگ بەسەر ناوچە جیاجیاکان دابەشبکەین.
* ئەزموونی گەشەپێدانی دوو دەیەی رابردوو لە هەرێم پێمان دەڵێت کە شارە گەورەکان و سەنتەری پارێزگاکان گەشەیان کردووە، بەڵام شارۆچکەکان، قەزا، ناحییەکان و تەنانەت گوندەکانیش تا رادەیەک پەراوێز خرابوون.
* کوردستان نابێتە وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن ئابوورییەکی تۆکمە و سەقامگیر، ئەگەر مۆدێلێک لە حوکمڕانی و گەشەپێدانی ناوچەیی جێبەجێ نەکەین.
*لە مۆدێلی گەشەپێدانی ناوچەییدا، دەبێت بەپێی تایبەتمەندی هەر ناوچەیەک پلانی تایبەت بە گەشەپێدانی ئەو ناوچەیەمان هەبێت و جێبەجێی بکەین.
* پلان بەبێ داتای زانستی، لە ئاستی بیرۆکەدا دەمێنێتەوە کە رەنگە بیرۆکەیەکی باش بێت و رەنگە بیرۆکەیەکی هەڵەش بێت.
*لە رابردووی حکومڕانی کوردستان و عیراقدا، زۆر بیرۆکەی هەڵە بەناوی پلانەوە جێبەجێکراون و دەرەنجامی خراپیشی لێ کەوتووەتەوە.
* گرنگە میکانیزمێک لە ئیدارەداندا پەیڕەو بکرێت کە خەڵک راستەوخۆ بەشداربن لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی کۆمەڵگا و حوکمڕانیمان.
* یەکەم هەنگاوی شۆڕشی داتا بە پڕۆژەی بایۆمەتری دەستیپێکرد کە وایکرد بۆ یەکەمین جار حکومەتی هەرێم ببێتە خاوەن داتایەکی ورد و دروست.
* لە رێگەی پڕۆژەی سمارت سولییەوە راستەوخۆ خەڵک بەشدار دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا و گەشەپێدانی کۆمەڵگادا.
* سمارت سولی دەتوانێت ئەڵقەیەکی پەیوەندی بێت لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت و زانکۆکان و ناوەندە ئاکادیمییەکان و هاووڵاتییان.
* لە سمارت سولییەوە کێشە بنەڕەتییەکانی حوکمڕانیمان باس دەکەین و داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بە فیعلی بەشداربن لەچارەسەرکردنیان.
* سمارت سولی دەکەینە پردێکی پتەو بۆ دروستبوونی پەیوەندییەکی تەندروست لە نێوان بازاڕ و زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکانمان.
* لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆڕبەندێکی گەنجانەی تەکنەلۆژیی بۆ داهێنان و کارسازی دەکەین، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری زیرەک بۆ کێشەکانی بەردەم حوکمڕانیمان.
* پلاتفۆرمی سمارت سولی و کۆڕبەندی گەشەپێدان و کارسازیی گەنجانمان بەیەکەوە تەواوکەری پڕۆژەکانی خزمەت و چاکسازین لە حوکمڕانی کوردستان.
* هەر بە تۆماری بایۆمەترییەوە نەوەستاوین، پڕۆگرامی خزمەت و ژمارەی کەسیی بێهاوتا و چەندین هەنگاوی دیکەش نراون، کە هەموو ئەمانە بە ئاراستەی شۆڕشی داتا و بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومڕانییە لە کوردستاندا.