جیهان ئیبراهیم: ئیدارەیەكی نوێ‌ لە كەركوك پێكدەهێنین

06:39 - 2023-11-19
عیراق
293 جار خوێندراوەتەوە

جیهان ئیبراهیم كاندیدی ژمارە ٢٠ی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە PUKMEDIAی راگەیاند، ئەگەر زۆرترین كاندیدمان بچێتە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لەئەنجومەنەكە دەبینە زۆرینە و هەوڵی پێكهێنانی ئیدارەیەكی نوێ دەدەین، كە رەنگدانەوەی سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە بێت".

جیهان ئیبراهیم وتیشین یەكێتی لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك و كۆتاییهێنان بەو نادادییەی لەلایەن پارێزگارێكی بەوەكالەتەوە لەئێستادا لە كەركوك ئەنجام دەدرێت، هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری شارەكە دەدات بۆ ئەوەی ببینە چەترێكی كۆكەرەوە و خزمەت بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك، ئەمەش لەرابردوودا سەلمێنراوە كە كوردێك پارێزگار بێت چۆن خزمەتدەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان