دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: بە بەرنامەی نوێ خزمەتی هەولێر دەكەین

11:15 - 2022-03-17
کوردستان
915 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی لێپرسراوی نوێی مەڵبەند، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری كرد.

لە سەردانەكەیدا، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە د.مەجید حەمەدئەمین بە لێپرسراوی مەڵبەندی سێ كرد و پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ دووپاتكردەوە و راشیگەیاند: بۆ یەكێتی هەولێر گرنگە و بە بەرنامەیەكی نوێوە دەمانەوێت خزمەتی هەولێر و هەولێرییەكان بكەین. هەروەها سوپاسی د.ڕێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی كرد.

لای خۆیەوە، د.مەجید حەمەدئەمین، سوپاسی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ-ی كردو دووپاتیكردەوە كە بە بەرنامەیەكی نوێ خزمەتی هەولێر و هەولێرییەكان دەكەن.

 

#هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان