وەفدێکی یەکێتیی سەردانی حزبی زەحمەتکێشانیان کرد

04:54 - 2022-03-17
کوردستان
812 جار خوێندراوەتەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧/٣/٢٠٢٢ لە شاری هەولێرو بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەو هەڵبژاردنی سکرتێرو ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی، وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەندامیەتی سۆران جەمال تاهیر لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و د. مەجید حەمەدەمین و سالار سەرحەد خەلیفە ئەندامانی سەرکردایەتی سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کردو لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری حزب و ئەندامانی مەکتەبی سیاسییەوە پێشوازیان لێکرا.؟

لە دیدارەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئاراستەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی یانزەهەمین کۆنگرەی حزبەکەو هەڵبژاردنی سکرتێرو ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حزب کردو پەرەپێدانیان بەگرنگزانی بە ئامانجی زیاتر لەیەک نزیکبوونەوەی لایەنەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان.

دۆخی کوردستان و عێراق و هەوڵدان بۆ هاوهەڵوێستی لایەنەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە ئەرکە لەسەر شانی هێزو لایەنە سیاسییەکان کاربکەن بۆ ئەوەی کورد بە یەک تیم و بەرنامەی هاوبەش هەنگاو بنێ بۆ چارەسەری کێشەکان.

#هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان