رۆماننووسی کورد بەختیار عەلی رایگەیاندووە لەلایەن لیژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی «هێڵدا دۆمین»ەوە پەیوەندی پێوە کراوە و پێی راگەیەنراوە کە ئەو خەڵاتی هێڵدا دۆمینێ پێبەخشراوە بۆ ساڵی 2023.
بەختیار عەلی رایگەیاندووە ئەم خەڵاتە بە ناوی خانم هێڵدا دۆمینەوەیە دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمانیا لەسەدەی بیستدا، خانمی هێڵدا دۆمین یەکەم وەرگری خەڵاتەکەش بوو لە ساڵی 1992 دا.