راگەیاندنی یەكێتی پیرۆزبایی لە بەختیار عەلی دەكات

04:10 - 2023-11-22
کەلتور
664 جار خوێندراوەتەوە

نووسەر و رۆماننووسی بەناوبانگی كورد بەختیار عەلی خەڵاتی (2023)ی (هێلدا دۆمین)ی لە ئەڵمانیا بەدەستهێنا، بۆ ئەم خەڵات و رێزلێنانە نێودەوڵەتییە، مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، خۆشحاڵی و پیرۆزبایی سەرجەم میدیاكارانی یەكێتی بە كاك بەختیار عەلی دەگەیەنێ و سوپاسگوزارە بە شاكار و بەرهەمە ئەدەبی و بیرییەكانی نوێنەرایەتی نەتەوەی كورد  لەناو فەرهەنگ و رۆشنبیری جیهانیی دەکات.

مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لە یەك كاتدا دووجار بە خەڵاتەكەی  بەختیار عەلی رۆماننووس دڵخۆشە، یەكەمیان كە نوێنەرایەتی كورد دەكات لە كایەی فەرهەنگی و رۆشنبیری جیهانیی و دووەمیش سەری بەرزی سلێمانی بەرزتر دەكاتەوە، بەتایبەت كە شاری سلێمانی لە چەند رۆژی رابردوودا یادی (239) ساڵەی خۆی كردەوە، دوو سەدە زیاتر لە داهێنان و بەخشینی بەرهەم و شاكاری گەورە، خەرمانی نووسین، خەڵاتەكەی بەختیار عەلیش دەچێتە ناو هەمان دەستكەوتی مێژووی كورد و سلێمانییەوە.
جارێكی تریش پیرۆزبایی لە بەختیار عەلی دەكەین لە نوێنەرایەتی داهێنان و ئەندێشەی كوردی.

#کەلتور

بابەتە پەیوەندیدارەکان