دوێنێ لە مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەئامادەبوونی دارا خەیلانی لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوە، پێشوازیكرد لە فوئاد ئەلمەجالی كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردنی هاشمی لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارەكەدا، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردنی هاشمی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، بەگرنگییەوە باسی لە پەیوەندییەكان كرد و جەختی لە پەرەپێدانی زیاتریان كردەوە.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، پەیوەندیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ، هەردوولا دید و تێڕوانینی خۆیان بۆ پرسەكان خستەڕوو، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، رایگەیاند: بەشداریی كارای كورد لە هەڵبژاردنی پارێزگاكاندا زامنی پاراستنی ناسنامەی كوردستانیی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی ترە و وەك یەكێتی بە بەرنامەوە كاردەكەین بۆ خزمەتكردنی ئەو ناوچانە و پەرەپێدانی پێكەوەژیان لە ناوچەكەدا.