وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، لە ھەوڵدان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی کێشە یاسایی و تەکنیکی و داراییەکانی ئەو بابەتە.
عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق، لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، حکومەتی عیراق سوورە لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جیھانی تورکیا و پەلەکردن لەو پڕۆسەیە.
وتیشی، لە ھەوڵی چڕدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و تەکنیکی و داراییەکانی تایبەت بە گرێبەستە نەوتییەکانی کۆمپانیاکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەو گرێبەستانە جیاوازن لە گرێبەستەکانی وەزارەتی نەوتی عیراق و پێویستە فۆڕمی گرێبەستە نەوتییەکان بگونجێت لەگەڵ سیاسەتی وەزارەتی نەوتدا.