قوباد تاڵەبانی: بنەماڵەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی، بنەماڵەیەكی تێكۆشەر و نیشتمانپەروەرن

09:37 - 2023-12-05
کوردستان
226 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، نووسیویەتی:
پێشوازیمان كرد لە بنەماڵە و كەسوكاری شەهید نیاز دەرگەڵەیی. دڵنیامان كردنەوە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە كەیسی تیرۆركردنی شەهید نیاز و سەرەداوی باشیان دەستكەوتووە بۆ دەستگیركردنی تاوانبارانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە.
بنەماڵەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی، بنەماڵەیەكی تێكۆشەر و نیشتمانپەروەرن، كە لەناو ریزەكانی یەكێتیدا خزمەتێكی زۆری گەلی كوردیان كردووە. بەهەموو شێوەیەك هاوكار و پشتیوانیان دەبین.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان