کۆچی ناوەختی کاکە ( ژیرۆ تەها) خوێندکاری بەشی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی لە دڵەوە نیگەرانیكردم.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار، خانەوادە و هاوڕێ بەڕێزەكانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
لە خوای گەورە داواكارم كاكە ژیرۆ بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری و ئارامیی بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان