ئاسۆی زیوینی رووناکبیری کوردی

01:05 - 2022-05-25
دووتوێ
444 جار خوێندراوەتەوە

مەلا بەختیار

دوای هەوراز و نشێوێکی زۆری ڕۆژگار، بە کۆششی خەمخۆرانی رووناکبیریی کوردستان، ئاکام، فێستیڤاڵمان گەیاندە یۆبیلی زیوین.
هەوڵمانداوە، (25) ساڵەی زیوین، لە زۆر ڕووەوە، لە فێستیڤاڵەکانی دیکە جیاوازبێ. بەڵام مافی کێ بەرکێی بەشدارانی (شیعر، لێکۆڵینەوە، چیرۆك) رێی پێ نەداین، دەستکاری رێساکەی بکەین. چونکە فەلسەفەی فێستیڤاڵ، دەرفەت ڕەخساندنە بۆ قەڵەمی نوێ. نەك دووبارەکردنەوەی نوسەرانی پێشوو!
بە خۆشحاڵییەوە، بەخێرهاتنی میوانەکان، لە عێراق، وڵاتانی عەرەبی، ئێران و رۆژئاوا دەکەم. هاتنیان بەرز دەنرخێنم. سلێمانی و کوردستان وەکو هەمیشە ئامێزی میهرەبانی کراوەیە بۆیان.
ئێمە دەزانین دونیای ئەدەب و داهێنان، گەلێ پێشکەوتووە. ئاسان نییە بەرهەمەکانی یادی زیوین لەو ئاستەدابن. بەڵام کورد، چۆن خەون بە سەربەخۆییەوە دەبینێ، ئاواش خەو بە شاکاری ئەدەبیەوە دەبینێ. خۆشبەختانە، رۆمان و شیعری کوردی.. خەریکە سینەمای کوردیش، ماوەیەکە شوێنی شیاویان لە ناو زمانەکانی دیکەدا، بە داهێنانیان پەیدا کردووە.
جارێکی دیکە، بەخێرهاتنی میوانان دەکەم.. ئومێدم وایە، بە کەمترین گلەیی و بە سەلامەتی فێستیڤال جێبهێڵن. ئێمەش بەردەوامین.. هەتا فێستیڤاڵی 
ئاییندە.. ئێوە خۆش.  

#گەلاوێژ نامە

بابەتە پەیوەندیدارەکان