کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران کە ژمارەیەک گیانلەدەست دان و سووتانی لێ کەوتۆتەوە، هەموومانی غەمبار کرد.
لە دڵەوە هاوخەمی کەسوکاری قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنەم و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
بە داخەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەمە چەندەمین جارە رووداوی هاوشێوە دووبارە دەبنەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین، لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت.