رۆژئاوای کوردستان دەبێتە خاوەنی رەشنووسی دەستووری خۆی

12:33 - 2023-12-09
کوردستان
330 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، دوای ساڵێک گفتوگۆ و ھەمواری بڕگە و مادەکانی، لە چەند رۆژی داھاتوودا رەشنووسی کۆتایی دەستووری رۆژئاوای کوردستان پەسەند دەکرێت.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی نووسینەوەی دەستوور کە لە 158 ئەندام پێکھاتووە، پێشنیازی چین و توێژەکانی لە چوارچێوەی رەشنووسی دەستووردا پەسەند کرد و لە چەند رۆژی داھاتوودا دەنگ لەسەر کۆی رەشنووسەکە دەدرێت.
لە ماوەی ساڵێکی کاری لیژنەکەدا 30%ی رەشنووسی دەستووری رۆژئاوای کوردستان ھەموار کرایەوە کە لە 109 مادە و چوار بەشی سەرەکی پێکدێت، لەوانەش پێشەکی و ماف و ئازادییەکانی چین و توێژەکانی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان