قوباد تاڵە‌بانی: بە هە‌موو توانایە‌كمە‌وە‌ پشتگیریتان دە‌كەم

07:01 - 2022-05-26
کوردستان
598 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران، دوێنێ سە‌ردانی بە‌ڕێوەبە‌رایە‌تیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرە‌تان و خێزانی كرد بە‌مە‌بە‌ستی پیرۆزبایی دە‌ستبە‌كاربوونی خاتوو فێنك وە‌ك بە‌ڕێوەبە‌ری نوێ لە‌و بە‌ڕێوەبە‌رایە‌تییە‌ و پشتیوانیكردنیان لە‌ راپە‌ڕاندنی كارە‌كانیان و روبە‌ڕوبوونە‌وە‌ی توندوتیژیی دژی ژنان.
قوباد تاڵە‌بانی، جە‌ختیكردە‌وە‌ كە هیچ شە‌رە‌فێك لە‌ ژن كوشتندا نییە‌ و داوایكرد بە‌ردە‌وامبن لە‌و ئە‌ركە‌یان و ئە‌ویش بە هە‌موو توانایە‌كییە‌وە‌ پشتگیرییان دە‌كات.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان