یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ دەستیپێكرد

07:13 - 2022-05-26
کوردستان
562 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە سلێمانی، بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ، بە دروشمی (25 ساڵە.. بەهرە و ئازادی ئاوێزانی گەلاوێژن) دەستیپێكرد.
لە فێستیڤاڵەكەدا، كە لەلایەن بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ، بەهاوبەشیی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم، بەڕێوەدەچێت، مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵ وتارێكی پێشكەشكرد و تێیدا تیشكی خستەسەر گرنگیی بەڕێوەچوون و بەردەوامبوونی فێستیڤاڵی گەلاوێژ.
هەروەها وتاری سەرۆكی بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ، حكومەتی عیراق، حكومەتی هەرێم، پێشكەشكران، دواتر چەند چالاكییەكی دیكە پێشكەشكران، بڕیاریشە فێستیڤاڵەكە تا رۆژی شەممە 28/5 بەردەوام بێت و تێیدا چەندین چالاكیی جۆراوجۆر پێشكەشدەكرێن.

زانیاریی زیاتر لە بڵاوكراوەی (گەلاوێژنامە) بخوێنەرەوە

#گەلاوێژ نامە

بابەتە پەیوەندیدارەکان