گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ واده‌ی نوێی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند ئه‌مساڵ خه‌ڵاته‌كه له نه‌وه‌ڕاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت.
گۆڤاره‌كه رایگه‌یاند پاڵێوراوانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر رۆژی 12ی ئاب ئاشكرا ده‌كرێن و دوای ئه‌وه ده‌نگدان بۆ دیاریكردنی باشترین ده‌ست پێده‌كات و رۆژی 17ی 10ش له میانی ئاهه‌نگێك له پاریس براوه خه‌ڵاتی بالۆن دۆری پێده‌درێت.
لیۆنێل مێسی دواین یاریزانه كه خه‌ڵاتی بالۆن دۆری برده‌وه‌و بۆ وه‌رزی نوێ خه‌ڵاته‌كه به پێوه‌ری نوێ دابه‌ش ده‌كرێت.
خه‌ڵاتی بالۆن دۆر له ساڵی 1956ه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت و له‌و كاته‌شه‌وه هه‌میشه له كۆتایی ساڵ یاخود سه‌ره‌تای ساڵ دابه‌شده‌كرا و ده‌درا به‌و یاریزانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵێك باشترین بووه.
به‌ڵام بۆ ساڵی نوێ خه‌ڵاته‌كه گۆڕانكاری به‌خۆوه بینیوه كه پێشتر گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه براوه له‌سه‌ر ئاستی یاریزانان له‌ماوه‌ی وه‌رزێك دیاری ده‌كرێت نه‌وه‌ك ساڵێك به‌هۆی ئه‌مه‌ش ئاهه‌نگی خه‌ڵاته‌كه پێشخراوه.
به‌و پێیه‌ش مۆندیالی قه‌ته‌ر هیچ كاریگه‌ریه‌كی براوه‌ی ئه‌م وه‌رزه نابێت و تا ئێستاش كه‌ریم بنزیمه‌ی هێرشبه‌ری ریاڵ مه‌درید دیارترین پاڵێوراوه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه به‌ڵام ره‌نگه یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ زۆر شت بگۆڕێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لیڤه‌رپوڵ نازناوه‌كه بباته‌وه.
براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری باشترین 100 هه‌ڵبژارده‌ی فیفا دیاری ده‌كرێت و پێوه‌ری بردنه‌وه‌ش خه‌ڵاتی به كۆمه‌ڵ نابێت به‌ڵكو ئاستی تاكه كه‌سی ده‌بێت.