بەمەبەستی پشتیوانی و هاندانی هاووڵاتیان بۆ بەشداری لە پڕۆسەی دەنگداندا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان سەردانی گوێر، مەلاقەڕە، مەخمور و دیبەگەی کرد.
لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن، دەرباز کۆسرەت رەسول وتی، بەشداریکردنی هاووڵاتیانی کورد لەم هەڵبژاردنە گرنگە و داوا لە هاووڵاتیانی کورد دەکەم بەشداری دەنگدان بکەن.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وتیشی، یەکێتی پشتیوانی لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکات.