یانە ئینگلیزییەكان زۆرترین دەستكەوتی داراییان هەیە

09:49 - 2023-12-26
وەرزش
159 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل




دەستكەوتی دارایی لە مافی پەخشی یارییەكانی خولە ناوخۆییەكانی وڵاتانی ئەوروپا بەگشتی و پێنج خولە بەهێز و ناودارەكەی ئەوروپا بە تایبەتی، دەستكەوتی خەیاڵین، یانە زەبەلاح و بەهێزەكانی ئەو خولانە و  یەكێتیی تۆپی پێی ئەو وڵاتانە و  تۆڕە جیهانییەكانی پەخشكەری یارییەكانیش زۆرترین دەستكەوتی داراییان دەستدەكەوێت.
رابیتەی خولی ئینگلیزی رایگەیاندووە كە قەبارەی دەستكەوتی دارایی ئەمساڵ خۆی دەدات لە نزیكەی 6:7 ملیار جونەیهی ئیستەرلینی كە دەكاتە 8:8 ملیار دۆلار، ئەوەی تێبینی دەكرێت ئەوەیە ساڵ لە دوای ساڵیش ئەم دەستكەوتە داراییانە زیاد دەكەن و كەم ناكەن، ئەوەتا ئەمساڵ دەستكەوتە داراییەكانی ئەو لایەنانە لە خولی ئینگلیزی ئەمساڵدا لە چاو ساڵی پاردا 4 % زیادیشی كردووە.
 سكای سپۆرت بۆ نموونە زۆرترین قازانجی كردووە كە ئەم تۆڕ جیهانییە نزیكەی 215 یاریی ئەم خولە پەخش دەكات.
تۆڕی (TNT) ساڵی پار یەكێك بووە لە ركابەرەكانی سكای سپۆت لەڕوی مافە داراییەكانی پەخشی یارییەكانەوە، ئەم تۆڕە بەزۆری ئەو یارییانە پەخش دەكات كە نیوەڕوان دەكرێن و دەتوانێت نزیكەی 52 یاریی بە شێوەی راستەوخۆ پەخش بكات.
لێپرسراوانی تۆپی پێی ئینگلیزی كاتێك ئەم ئامارانە بڵاو دەكەونەوە، دەڵێن ئامارەكان یەك مانایان هەیە ئەویش ئەوەیە ئەم خولە پڕ ركابەریترین خولی ئەوروپایە، ریچارد ماستەرز سەرۆكی جێبەجێكاری ئەم یەكێتییە دەڵێت؛ ئەم زیاد بوونی داهاتە ئەو شاهێدییە بۆ یاریزانان و یانەكانی خولی ئینگلیزی دەدەن كە لەبەرزترین ئاستدان.
ئەم راستییەش ئەوە دەسەلمێنێت كە دەستكەوتە داراییەكانی پریمەر لیگ پلەی یەكەمیی لە ریزبەندیی خولە بەهێز و ناودارەكانی ئەوروپادا گرتووە، ئەوەتا بە نموونە داهاتی لالیگای ئیسپانی ساڵی پار 1:42 ملیار یۆرۆ بووە كەدەكاتە 1:53 ملیار دۆلار.
هەرچی سیریا ئەی ئیتالییە لەلای خۆیەوە ئامادە نەبووە ئاماری تایبەتی خۆی لەو رووەوە بخاتە روو، چونكە بۆ یارییەكانی خولی ئەمساڵ زۆرلە كۆمپانیاكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت بی ئن سپۆرتیش ئامادە نەبووە یارییەكانی ئەم خولە پەخش بكات و ئەمەش بۆتە شۆك بۆ یانە بەشدارەكانی ئەم خولە.
شایانی باسە ساڵی پار یانەی مان سیتی بڕی 161:3 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی وەرگرتووە لەبەرامبەر ئەوەی نازناوی پاڵەوانی پریمەر لیگی بردۆتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە خولی ئینگلیزی ژیانەوە و بەهێزبوونێكی نوێی داریی بە خۆیەوە دەبینێت، یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزیش لەلای خۆیەوە هەموو هەوڵ و تواناكانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەم خولە لەم رووەوە زۆرترین قازانجی داریی بكات.

 

 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان