دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی دەستپێكرد و بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
لە دانیشتنی كردنەوەی دیاری یەكێتیدا، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیدارەكە رایگەیاند، دیداری یەكێتی، مایەی نزیكبوونەوەی زیاتری یەكێتییە لەگەڵ جەماوەردا و بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی توانیمان ئارامی بۆ ناو یەكێتی بگەڕێنینەوە.
هەر لە دانیشتنی كردنەوەی دیداری یەكێتیدا، گفتوگۆیەكی كراوە بۆ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ساز كرا و تیایدا رایگەیاند، دیداری یەكێتی دەبێتە تەواوكەری كۆنگرە
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: وتیشی: وەك یەكێتی سیاسەتی خۆمان هەیە نابینە پاشكۆی هیچ حزب و وڵاتێك.
دیداری یەكێتی هەوڵێكە بۆ نوێكردنەوەی توانا حزبیەكان بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هۆكارێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی خواستی چاكسازی لە دامەزراوە و ئۆرگانەكانی حزب و دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەكێتی بۆ كۆی پرسەكان، ئەم دیدارە بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێكردنی واقیعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی بۆ نوێكردنەوەی گوتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ بكات و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر، كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەموان بێ جیاوازی، فەراهەم بكات.