تایبەتمەندیی كیشوەرەكانی جیهان

07:12 - 2022-05-29
ژینگە
598 جار خوێندراوەتەوە

سەردار عەبدولڕەحمان*

كیشوەرەكانی جیهان هەر یەكەیان بەپێی سروشتی تایبمەتمەندییان لە یەكتری جیاوازن، هەر یەكەیان خاوەن خەسڵەت و سروشتی خۆیەتی، لەگەڵ ئەمەشدا هەر كیشوەرە و بە دیاردەیەك لە دیاردە بە ناوبانگەكانی سەر رووی زەوی دەناسرێتەوە، كە وایكردووە جیابكرێتەوە لە كیشوەرەكانی تر.
یەكەم/ كیشوەری ئاسیا
1-
لە رووی رووبەرەوە بە گەورەترین كیشوەری جیهان دادەنرێت و رووبەرەكەی (44.391.16)کیلۆمەتر دووجایە.
2- 45 وڵاتی لەخۆ گرتووە لەگەڵ چوار دەسەڵاتی نیمچە سەربەخۆ کە گەورەترین وڵاتیان لە رووی رووبەرەوە روسیایە.
3- بەرزترین لوتكەی جیهانی تێدایە (ئەڤرێست) لە چیای هیمالایا بەرزیەکەی لە ئاستی رووی دەریا (8848 م) و نزمترین شوێن تیایدا (دەریای مردوو)ە کە نزمییەکەی لە ئاستی رووی دەریا (- 422 م).
4- درێژترین رووباری (یانگتسی)یە لە وڵاتی چین كە درێژییەكەی (6380 م) گەورەترین بانی تێدا بەدی دەكرێت بە ناوی (تبیت).
5- گەورەترین دەریاچەی (قەزوین) و قووڵترین دەریاچەی جیهانی تێدایە بە ناوی (بایكاڵ) لە روسیا.
6- گەورەترین شاری  تێدایە کە (تۆكیۆ)ی پایتەختی ژاپۆنە.
7- بە چڕترین كیشوەر دادەنرێت لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە، تەنها وڵاتی (چین و هیند) یەك لەسەر سێی كۆی گشتی ژمارەی دانیشتووانی جیهان لە خۆ دەگرن.
دووەم/ كیشوەری ئەفەریقا
1-
لە رووی رووبەرەوە دوای كیشوەری ئاسیا بە پلەی دووەم دێت ، رووبەرەكەی (30.244.049) کیلۆمەتر دووجایە.
2- كۆی گشتی وڵاتەكانی (55) وڵاتن.
3- بەرزترین لووتكەی ئەم كیشوەرە ناوی (كلمنجارۆ)یە، بەرزییەكەی (5895 م).
4- درێژترین رووباری جیهانی تێدایە (نیل) درێژییەكەی ( 6690 كم) و گەورەترین دەریاچەی (ڤیكتۆریا)یە.
5- گەورەترین وڵات تیایدا (جەزائیر)ە و گەورەترین بیابانی جیهانی تێدایە بە ناوی (بیابانی گەورەی ئەفەریقا)، رووبەركەی (9.400.000). کیلۆمەتر دووجایە.
سێیەم/ كیشوەری ئەمریكای باكوور
1-
ئەم كیشوەرە لە (سێ وڵات) پێكدێت، كە گەورەترینیان ( ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كەنەدا و مەكسیك)ن وڵاتەكانی تر كۆمەڵێك وڵاتی ئۆقیانووسین كە بە وڵاتانی ئەمریكای ناوەڕاست ئەژمار دەکرێن.
2- دووەم گەورەترین وڵاتی جیهانی تێدایە لەڕووی رووبەرەوە كە وڵاتی (كەنەدا)یە.
3- بەرزترین لووتكە چیای بە ناوی (ماكنلی) یە، بەرزی لە ئاستی رووی دەریا (6194م).
4- گەورەترین تاڤگەی جیهانی تیایدایە (نیاگارا) کە بەرزییەكەی ( 56 م) و نزمترین و وشكترین شوێن لەم كیشوەرەدا، ناوچەیەكە بە ناوی (دۆڵی مردن) كە (-85 م ) لە ئاستی رووی دەریا نزمە.
5- گەورەترین شاری (مەكسیكۆ)یە و درێژترین رووباری (میسیسپی)یە و گەورەترین دەریاچەی كیشوەرەكە ناوی (سۆپەریۆر)ە.
چوارەم/ كیشوەری ئەمریكای باشوور
1-
لە سیانزە وڵات پێكهاتووە و رووبەرەكەی (17.821.029) کیلۆمەتر دووجایە، گەورەترین شاری ساوپاولۆیە و تەنها دوو وڵاتی ناكەوێتە سەر زەریا ئەوانیش پۆلیڤیا و پاراگواین و ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە نیراتی سۆدیۆم.
2- درێژترین زنجیرە چیای جیهانی تێدایە بە ناوی ئەندێز، درێژییەكەی (7000 كم) و بەرزییەكەی (6959 م).
3- درێژترین وڵاتی تیایدایە بە ناوی شیلی و وشكترین بیابانی جیهانی لەخۆ گرتووە بە ناوی ئەتاكاما.
4- بەرزترین لووتكە چیای كیشوەرەكە ناوی (ئەكۆنكاگوا)یە بەرزییەكەی لە ئاستی رووی دەریا 
(6961 م).
5- پانترین و دووەم گەورەترین و رووباری جیهانی تیایدا بەناوی (ئەمازۆن) و گەورەترین دەریاچەی هەیە و ناوی (تیتیكاكا)یە، هەروەها  بەرزترین تاڤگەی جیهانی تێدایە بە ناوی (ئەنجڵ).
پێنجەم/ كیشوەری ئەوروپا 
1-
كۆی گشتی وڵاتانی ئەم كیشوەرە چل وحەوت وڵاتە و رووبەرەكەی (10.354.636) کیلۆمەتر دووجایە، تەنها پێنج وڵاتی ناکەونە سەر دەریا و درێژترین رووباری تیایدا بەناوی (ڤۆڵگا)، درێژییەكەی (3531 كم).
2- بەرزترین لووتكەی چیای ناوی (مونت بلان)ە و درێژترین زنجیرە چیاکانی ناوی (ئەلپ)ە.
3- گەورەترین شاری (لەندەن)ی پایتەختی بەریتانیایە و بچووكترین وڵاتانی جیهانی تێدایە وەك (ڤاتیكان و سان مارینۆ).
4- تاکە کیشوەرە بیابانی تێدا نییە.
شەشەم/ كیشوەری ئوسترالیا
1-
تەنها یەك وڵات لە خۆ دەگرێت كە پایتەختەكەی (كانبێرا)یە و (دوورگەی نیوزیلەندا)ش سەر بەم كیشوەرەیە، بەڵام بە وڵاتانی ئۆقیانووسی لە قەڵەم دەدرێت و رووبەرەكەی (7.686.884) کیلۆمەتر دووجایە.
2- بە بچووكترین كیشوەری جیهان و گەورەترین دوورگە ئەژمار دەكرێت، بەرزترین لووتكە چیای ناوی (كوسییاسكۆ)یە.
3- درێژترین رووباری تێدایە بەناوی (مورای) و گەورەترین دەریاچەی ناوی (ئیری)یە.

* نووسەرو شارەزای جوگرافیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان