قوباد تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، ئیدانەی هێرشی شەوی رابردوو بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوان و ناوچە ئاوەدانەکانی هەولێری خۆشەویستمان دەکەم.
هەروەها قوباد تاڵەبانی دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی هاوڕێم، پێشڕەو دزەیی دەکەم کە لە هێرشی شەوی رابردوودا شەهیدکرا. داوا لە هەموو لایەک، حکومەت و لایەنە سیاسییەکان دەکەم یەکبگرن و کۆتایی بەم پێشێلکاریانە بۆ سەر سەروەری عیراق بهێنن.