وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ھێرشەکان بە ھەڕەشەی جدی وەردەگرین

08:06 - 2024-01-16
جیهان
160 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکی سەر ھەولێر دەکات و دەڵێت، ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان پێشێلکاری ئاشکرای سەروەری عیراقە.

 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی ھێرشەکەی سەر ھەولێری کرد و جەختیکردەوە، ھێرشکردنە سەر ھەرێمی کوردستان پێشێلکاریی ئاشکرای سەروەری عیراقە، راشیگەیاند، ئەمریکا ھێرشەکانی سەر ھەرێم بە بە ھەڕەشەی جدی وەردەگرێ و رێوشوێنی  پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.

#ئەمریكا

بابەتە پەیوەندیدارەکان