ئینتەر ناوی چووە لاپەڕە رەشەكانی مێژووی چامپیۆنس لیگەوە

11:41 - 2025-06-03
وەرزش
22 جار خوێندراوەتەوە

تیشکۆ ئیسماعیل

شەوی شەممەی رابردوو، یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگی ئەوروپا كراو پاریس سانجێرمان 5-0 لە ئینتەرمیلانی بردەوە.
ئەم ئەنجامە بوو بە یەكەم خراپترین ئەنجامی یاریی كۆتایی لە مێژووی چامپیۆنس لیگدا، چونکە لایەنێكی یاریی كۆتایی بە جیاوازی 5 گۆڵ یارییەكەی دۆڕاند. پێش ئەم ئەنجامە، قورسترین ئەنجامی دۆڕاندن 0-4 بووە، ئەوەیش لە یاریی كۆتایی ساڵی 1994 دا كاتێك ئەی سی میلانی ئەریكۆ ساكی 4-0 لە بارسیلۆنای كرۆیفی بردەوە.
جگە لەوە چامپیۆنس لیگ ئەنجامی گەورەی تیادا بووە، بەڵام بەزۆری و بەدرێژایی مێژووی یارییە كۆتاییەكانی ئەم پاڵەوانێتییە، هەمیشە یارییەکان بەجیاوازی گۆڵێك یان دوو گۆڵ و تەنانەت بە پەنالتی كۆتاییانهاتووە نەک 5-0 .
ئێستا ئەم یاریی كۆتاییەی ئەمساڵ بووە بەریكۆردی خراپترین و قورسترین دۆڕاندن، دووەم خراپترینیش دۆڕاندنەكەی بارسیلۆنا بووە، ساڵی 1994،  0-4 بە میلان.
بەڵام ئەو یارییەی زۆرترین گۆڵی تیادا كراوە، یاریی كۆتایی 2005 بووە كاتێك میلان و لیڤەرپوڵ 3-3 یەكسان بوون.
یاریی كۆتایی یۆرپالیگی ساڵی 1960 کە ئەوسا ناوی (جامی یەكێتیی ئەوروپا بووە)، ریكۆردی زۆرترین گۆڵی تیادا تۆمار كراوە كاتێك ریاڵ مەدرید 7-3 لە ئینتراخت فرانكفۆرتی بردۆتەوە، بەڵام جیاوازییەكە هەر 5 گۆڵ نەبووە وەك ئەوەی بەسەر ئینتەردا هاتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان