ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی رایدەگەیەنێت، بەشێکی راسپاردەکانی دیداری یەکێتی ستراتیژی و دوورمەودان، پێویستیان بەزەمەن ھەیە بۆ چێبەجێکردنی.
ستران عەبدوڵڵا بۆ گەلی کوردستان وتی، چارەسەر ئەوە نییە، ئەو راسپاردانە کەم بکەینەوە، بەڵکو چارەسەر ئەوەیە ھەڤاڵان بەتێکڕایی خەبات بکەین بۆ ئەوەی یەکێتی ببێتە زۆرینەی پەرلەمان، یانی وەکو سەرۆک بافڵ وتی یەکێتی بکەینە ژمارەی یەکەم.