كه‌شناسی هه‌رێم: کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت

04:09 - 2024-01-19
کوردستان
412 جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم سه‌قامگیر ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌چه‌ند پله‌یه‌ك رو له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

بەڕێوبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوە داوە کە  ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆرێت بۆ نیمچه‌هه‌ور، پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌ی 1-2 پله‌ به‌رزتر ده‌بن به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنی و ، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما هاوشێوه‌ی تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌بن.

#کەشوهەوا

بابەتە پەیوەندیدارەکان