ئاواره عه‌لی، پرۆدیوسه‌ر و بێژه‌ره له كه‌نالی گه‌لی كوردستان، نزیكه‌ی 12 ساڵه له بواری راگه‌یاندن كارده‌كات، راگه‌یاندنی وه‌ك حه‌زوخولیا هه‌ڵبژاردووه.
ئاواره عه‌لی به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند:
له ماوه‌ی ئه‌و 12 ساڵه‌ی كه په‌یامنێر بووم له ده‌یان خول و چالاكی میدیایی به‌شداربووم، به شانازییه‌وه ئه‌وه‌م پێ‌سپێردرا كه به‌شداربم له رووماڵی جه‌نگی داعش له موسڵ و چه‌ند شوێنێكی دیكه، دواتر جه‌نگی توركیا و هێزه كوردییه‌كان له سوریا و رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ندین وه‌فد سه‌ردانی وڵاتانی ئێران و ئه‌رمینیا و سوریام كردووه، هاوكات خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵات و قەڵغانی رێزلێنانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیم.
ئاواره وتیشی، لەگەڵ هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا به‌شداری خولی جه‌نگی كردووه، سه‌ره‌تا وه‌ك حه‌زوخولیا بوو، دواتر له پاڵ حه‌زوخولیاكه‌شم بوو به سه‌رچاوه‌ی بژێوی، یه‌كه‌م كارم له گۆڤاری خێزان ده‌ستمپێكرد یه‌كه‌م كارم چاوپێكه‌وتنێكم بوو لەگەڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كه‌ریم كابان، دواتر له یه‌ك دوو رادیۆ كارمكرد و چوومه كه‌ناڵی جه‌ماوه‌ر ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش له‌وێ بووم، له كۆتایيه‌كانی ساڵی 2014چوومه كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، ئامانجم گه‌یاندنی هه‌واڵی راست و دروسته، ئێستا راگه‌یاندن له كوردستان له قه‌یراندایه، راگه‌یاندن فێری كردم له‌گه‌ڵ هه‌موو مرۆڤه جیاوازه‌كان خۆم بگونجێنم، ساڵی 2011 ده‌ستم به‌كاری راگه‌یاندن كردووه به‌دڵنیای ئامانجم ئه‌وه‌یه رۆژێك بۆ هه‌میشه واز له‌كاری راگه‌یاندن بهێنم.
دیانا ئه‌حمه‌د