دیانا ئه‌حمه‌د
سه‌نا كه‌مال، بێژه‌ری هه‌واڵی وه‌رزشییه له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، زیاتر له سێ ساڵه له‌و كه‌ناڵه كارده‌كات، به رێكه‌وت هاتۆتە نێو دنیایی راگه‌یاندن، سه‌ره‌تا راگه‌یاندنی بۆ بژێوی ژیان هه‌ڵبژاردووه.
سه‌نا كه‌مال به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: ده‌ستپێكم له راگه‌یاندن به رێكه‌وت هاوڕێیه‌كه‌م پێی راگه‌یاندنم كه ده‌زگایه‌كی میدیایی پێویستیان به بێژه‌ره و سی ڤیم نارد، تێستیان كردم و وه‌رگیرام، سەرەتای كاركردنم له راگه‌یاندندا بۆ بژێوی ژیان بوو، به‌ڵام ئێستا بۆته خولیایه‌ك و به‌شێك له ژیانم، ئامانجی من له‌كاری راگه‌یاندن زیاتر پێشكه‌وتنم و به‌رده‌وامیمه، راگه‌یاندن بۆ من وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد بۆته به‌شێك له‌ژیانم بۆیه ده‌توانم بڵێم راگه‌یاندن ته‌واوكه‌ری ژیانمه.
سه‌نا وتیشی، راگه‌یاندن فێری كردم ده‌بێت هه‌میشه هه‌وڵی فێربوونی زیاتر بده‌یت و كۆڵنه‌ده‌یت سه‌ره‌ڕای رێگرییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بین تا دەگەینە ئامانج، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به بێژه‌ری وه‌رزش ده‌ستمپێكردووه، ئێستاش هه‌ر بێژه‌ری وه‌رزشم، خۆم ده‌رچووی پەیمانگەی وه‌رزشیم، له شاری سلێمانی، خۆشم هه‌ر له سلێمانی داده‌نیشم و له‌وێش له‌دایكبووم، تا ئێستا بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه واز له‌كاری راگه‌یاندن بهێنم، به‌ڵام دۆخی رۆژگار و ژیان ده‌زانێت له داهاتوودا چی رووده‌دات له‌وانه‌یه دۆخه‌كه بگۆڕێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆم ده‌رچووصی پەیمانگەی وه‌رزشم، ئه‌گه‌ر كاری راگه‌یاندن نه‌بوایه پێم خۆش ئه‌بوو، ببمه مامۆستای وه‌رزش.