ئامادەکردنی: جه‌واد حه‌یده‌ری
به زمانێكی زۆر ساده هه‌ركاتێك مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر بابه‌تێك یان چه‌ندین بابه‌ت تووشی كێشه و ناكۆكی ده‌بن، باشترین رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، دانوستان و گفتوگۆكردنه، چونكه په‌نابردنه به‌ر شه‌ڕ و توندوتیژی جگه له كاولكاری و قوربانیدان و له‌ناوچوونی مرۆڤ و وێرانبوونی ژینگه ده‌ستكه‌وتی دیكه‌ی نابێت. بۆیە هه‌ر كێشه و ناكۆكییه‌ك دواجار هه‌ر ده‌بێت له رێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆ بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن چاره‌سه‌ر بكرێت. ئەوەش پێویستی بە دۆزینەوەی رێگه‌كانی گه‌یشتن به ئامانجه‌كان دانوستان و گفتوگۆیه و هیچ شتێك به بێ دانوستان مسۆگه‌ر نابێت.
كاتێك له نێوان دوو كه‌س یان دوو رێكخراو یان دوو وڵات ناكۆكی و كێشه سه‌رهه‌ڵده‌دات، دانوستان كلیلی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی ناكۆكییه‌كان، زۆرجار ره‌چاوكردنی بێلایه‌نی بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌بنه ناوبژیوان كلیلی سه‌ركه‌وتنی دانوستانه‌كانه.
سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی و كێشه له‌ناو مرۆڤه‌كاندا شتێكی سروشتیی و حه‌تمییه، سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ش بۆ زۆری و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئامانج و بیروباوه‌ڕ و ئاره‌زوو و داخوازی و داواكارییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
قۆناغی ئاماده‌كاری
پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر دانوستانێك بكرێ پێویسته بڕیارێكی دروست و گونجاو له‌سه‌ر پرسه‌كه، ئه‌ندامانی وه‌فدی دانوستانكار و ئامانجه‌كان و كات و شوێنی دانوستان بدرێت، چونكه ئه‌گه‌ر پلان و به‌رنامه و ئاماده‌كاری بۆ دانوستان نه‌كرێت پێناچێت دانوستانه‌كه به ئاقارێكی باش‌دا بڕوات و ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت. بۆیه ئامانجی دانوستان و ئه‌ندامانی دانوستان و كات و شوێن زۆر گرنگه و ده‌بێت به هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه هه‌نگاوی بۆ بنرێت. شاره‌زایانی بواری دانوستان باوه‌ڕیان وایه كه ده‌بێت چوارچێوه‌یه‌كی كاتیی دیاریكراو بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان دیاری بكرێت و ئه‌مه‌ش خۆی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانی سه‌ركه‌وتوو بكرێت، زۆرجار هه‌ندێك پرس و بابه‌ت هه‌یه كه پێویستی به كاتێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كان به باشی به‌ره‌وپێشه‌وه بچن. لێره‌دا گرنگه كه ده‌بێ وه‌فدی دانوستانكار یان كه‌سی دانوستانكار تا ئه‌و جێی بتوانێت خۆی له هه‌ندێك ره‌فتار و قسه و لێدوانی بێزاركه‌ر به‌دوور بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌كه به‌لاڕێدا نه‌ڕوات و دانوستانه‌كان په‌كی نه‌كه‌وێت. دانوستانكار ده‌بێت زانیاریی پێویستی سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ی كه دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌بێت و هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی دانوستانه‌كه بخوێنێته‌وه و تاك ره‌هه‌ندی سه‌یری دانوستانه‌كه نه‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر وه‌ها كارێك نه‌كات پێده‌چێت ئاڕاسته‌ی دانوستانه‌كه بگۆڕێت.
دانوستانێك سه‌ركه‌وتووه كه سه‌ره‌تا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی ته‌كنیكی و تاكتیكی بۆ كرابێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌كان ناكۆكی و ده‌مه‌قاڵه و گرژی تێنه‌كه‌وێت و هه‌ردوو لایه‌نی دانوستانكار بتوانن به باشی له‌سه‌ر پرسه‌كه دانوستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به رێكه‌وتن و كۆتاییهێنان به كێشه و ناكۆكییه‌كان. یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه له دانوستانه‌كان ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت شوێنی دانوستانه‌كه‌یه، ده‌بێت شوێنێك دیاری بكرێت كه هه‌ردوو لا له‌سه‌ری كۆك بن و هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌ن. باشتر وایه كه شوێنێكی بێلایه‌ن هه‌ڵبژێرن و ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا له‌سه‌ر شوێنێك كۆك بن باشتره.
گفتوگۆكردن
هونه‌ری گفتوگۆكردن له دانوستانه‌كاندا، هونه‌رێكه كه هه‌ردوو لایه‌نی دانوستانكار ده‌بێت تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پێی شاره‌زا بن و بتوانن به شێوه‌یه‌كی هونه‌ریانه داوكاری و داخوازییه‌كانی خۆیان له‌ڕێگه‌ی هونه‌ری گفتوگۆكردن بخه‌نه سه‌ر مێزی دانوستان و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن. گفتوگۆكانیش تێگه‌یشتنی هه‌ردوو لایه‌نی دانوستانكار ده‌رده‌خات له‌سه‌ر پرسه‌كه. هونه‌ری سه‌ره‌كی له‌م قۆناغه‌دا پرسیاركردن و گوێگرتن و روونكردنه‌وه‌یه. ده‌بێت وه‌فدی دانوستانكار زۆر به راشكاویی و به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ و به شێوه‌یه‌كی شه‌فافییانه داخوازییه‌كانی خۆی بخاته‌ڕوو. لێره‌دا هونه‌ری گوێگرتن و هونه‌ری پرسیاركردن رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن. ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ قسه‌كردن و گوێگرتن هونه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكردنه له دانوستاندا. وه‌فدی دانوستانی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه كه هه‌م گوێگرێكی باش بێت و هه‌م قسه‌كه‌رێكی باش و ئه‌گه‌ر هه‌ستی كرد كه دۆخی دانوستانه‌كان به ئاقارێك ده‌ڕوات كه هیچ ئومێدێكی له‌سه‌ر هه‌ڵناچنرێت ده‌بێت هونه‌رێكی كۆنتڕۆڵكردن و هونه‌ری شێوازی دانوستانه‌كه بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دانوستانێكی سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه ببه‌ن، هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێكجار دۆخی دانوستانه‌كه پێده‌چێ به باشی كۆتایی پێنه‌یه‌ت، به‌ڵام لێره‌دا گرنگه كه هیوا و ئومێد له‌ده‌ست نه‌درێت و گه‌شبین بن بۆ ئه‌وه‌ی پێده‌چێ له قۆناغه‌كانی دیكه بگه‌ن به رێكه‌وتن.
ئامانجه‌كان
له دانوستانه‌كاندا پێویسته ئامانج و بۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولایه‌نی به‌شدار له دانوستانه‌كه به راشكاویی روون بكرێته‌وه و باشتر وایه لیستی بابه‌ته جیاوازه‌كان پێشتر ئاماده كرا بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا به باشی و تێروته‌سه‌لی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و هیچ خاڵ و بابه‌ت و پرسێك نه‌مێنێته‌وه كه قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرابێ. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا ده‌ستنیشان بكرێت و بناغه‌ی پاراستن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا دروست ببێت. چونكه تێنه‌گه‌یشتن و ناشه‌فافییه‌ت له دانوستانه‌كان یه‌كێكه له له‌مپه‌ره قورس و جدییه‌كان له‌سه‌ر رێگه‌ی گه‌یشتن به رێكه‌وتن و ئامانجه‌كان.
دانوستانێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌و دانوستانه‌یه كه هه‌ردوولا هه‌ست بكه‌ن كه گه‌یشتوون به رێكه‌وتنێكی به‌رهه‌مدار و هه‌ردوولا خۆیان به براوه بزانن نه‌ك یه‌كێك خۆی به دۆڕاو بزانێت و ئه‌وی دیكه‌ش هه‌ست بكات كه غه‌دری لێكراوه یان به جۆرێك له جۆره‌كان فریودراوه.
رێكه‌وتن ئه‌نجامی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان دوولایه‌نی دانوستانكاره، به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر لایه‌نێك پارێزراو بێت. عه‌قڵی كراوه بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كان ده‌ستكه‌وتی گرنگی هه‌بێت، كه‌سانی كه‌م جیكڵدانه و تووڕه زۆرجار ده‌توانن كه دۆخی دانوستان تێكبده‌ن و ببنه له‌مپه‌ر له‌سه‌ر رێگه‌ی رێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن.
شكستی دانوستانه‌كان
ئه‌گه‌ر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك چ ناوه‌خۆیی و چ ده‌ره‌كی دانوستانه‌كان نه‌گه‌یشتن به ئه‌نجام و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان شكستی هێنا، پێویسته بۆ ماوه‌یه‌ك دانوستانه‌كان دوابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌درێت مشت‌ومڕ و گرژی و ئاڵۆزییه‌كان ته‌شه‌نه بكه‌ن و له كاتێكی گونجاو و له‌بار دووباره دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه. لێره‌شدا په‌نابردن بۆ لایه‌نێك یان كه‌سێك یان كه‌سانێك كه جێی متمانه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی دانوستانكارن بۆ ناوبژیوانی كارێكی باش و به‌سووده و پێده‌چێت ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وان ره‌وتی دانوستانه‌كان به‌ره‌و باشی بگۆڕێت به مه‌رج كه كه‌سانی ناوبژیوان بێلایه‌ن بن و لایه‌نگیری ئه‌م و دژایه‌تی ئه‌وی تر نه‌كه‌ن. دواجار چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن خاڵێكی گرنگه له دانوستانه‌كاندا.
سه‌رچاوه/ سایت چطور