قوباد تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات

12:54 - 2024-01-27
کوردستان
461 جار خوێندراوەتەوە

برای بەڕێزم دکتۆر کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
بەڕێزان مامۆستایان، خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی زانکۆی دایک

بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و چوارەم لەسەر ئاستی عیراق لە ریزبەندیی وێبۆمێتریکس، مایەی شانازی هەموو لایەکمانە. بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم و سوپاسی پەرۆشی و خەمخۆریتان دەکەم بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆی سلێمانی و پێشخستنی کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
بۆ ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش، چاوەڕێی دەستکەوتی گەورەتر و پێشکەوتنی زیاترتان لێ دەکەین، چونکە پێمانوایە زانکۆ داینەمۆی گەشەسەندنی وڵاتەکەمانە و بەبێ پێشکەوتن لە کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە هیچ کەرت و بوارێکی دیکەدا گەشەسەندنی راستەقینە روونادات.
متمانەمان بە توانا و دڵسۆزی و لێهاتوویی ئێوە هەیە و دڵنیاین زانکۆی سلێمانی بە هەوڵ و ماندووبوونی ئێوە داهاتوویەکی گەشتر و پڕشنگدارتری دەبێت.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان