بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە هەڤاڵی تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری یەکێتی و کوردستان حامید حاجی غالی.
لە دیدارێکی دۆستانەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی مێژووی پڕ لە شانازیی هەڤاڵ حامید حاجی غالی کرد وەک یەکێک لە پێشمەرگە و فەرماندە سەرەتاییەکانی یەکێتی و شۆڕشی نوێ کە قارەمانانە بەرگرییان لە خاکی کوردستان کردووە و بەشێکی گرنگ و کاریگەربوون لە سەرخستنی شۆڕشەکە.
لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی گەرمی ئاڕاستەی هەڤاڵ حامید حاجی غالی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی لێپرسراوی نووسینگەی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان کە سەر بە مەکتەبی سەرۆکە. وتیشی، دڵنیام بە ئەزموونی دەوڵەمەند و لێهاتوویی خۆتان لەم ئەرکە نوێیەشدا سەرکەوتوو دەبن و لە خەمی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیاندا دەبن.