با یادەوەریی ئارام بە جوانی بهێڵینەوە

11:44 - 2024-01-31
دووتوێ
213 جار خوێندراوەتەوە
#شەهیدان ئارام و خاڵە شیهاب

عومەر قادر وسو

شاسوار جەلال سەعید (شەهید ئارام) نەبەردێک سەردەمی ئاشبەتاڵ هیوای ژیاندنەوە و ناوێک لە مێژووی گەلەکەماندا دیار و درەوشاوە، سەرکردە زرنگ و بیر فراوانەکەی یەکێتی کە رۆڵی گەورە و کاریگەری هەبوو لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێدا. 
ئەو کەسەی ببووە سیمبولی خەباتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، هێشتا کاریزما و کاریگەری ئەو جوامێرە رۆشنفکرە لای شوێنکەوتوانی پڕ حزوورە و هەرماوە، دوای کەوتنە بۆسەی جاشەکانی رژێمی بەعس لە رۆژی «31»ی مانگی «1»ـی ساڵی «1978» و شەهید بوونی دەیان و سەدان کەس بەناوی شەهید ئارامەوە ناوزەدکراون و یادەوەریی بەزیندوویی ماوەتەوە.
دەستخۆشی بۆ بەڕێز «د. تەها رەسوڵ» کە بە سپۆنسەری ئەو، لەبەردەمی باخی گشتیی سلێمانیدا، پەیکەرێکی شایستەی بۆ دانراوە، ئەوەی جێگای داخ و تێڕامانە، دەبینین بە تەنیشت پەیکەرەکەی شەهید ئارامەوە لانە بۆ کۆتر و باڵندە دروست کراوە، کۆترەکان رۆژانە و بەردەوام  بەسەر دەمو چاو و چاویلکەکەی پەیکەری شەهید ئارامەوە دەنیشنەوە سیمایەکی زۆر نەشیاو و بێزراویان بەخشیوە کە پێویستی بە چارەسەرە، بەجۆرێک یان لانەی کۆترەکان دوور بخرێنەوە یا چەترێک لە بەرزی پەیکەرەکەی، دابنرێ، هەر رێگە چارەیەکی تر کە وێنای جوانی پەیکەرەکە وەکو خۆی بە(جوانی وپاکی) بمێنێتەوە و بەردەوام سیمای باخی گشتیش بەجوانی بهێڵێتەوە. 

#سەروەران

بابەتە پەیوەندیدارەکان