لە نزیک یۆنان بەلەمێکی کۆچەران نقوم بوو

10:44 - 2024-01-31
جیهان
165 جار خوێندراوەتەوە

هێزە دەریاییەکانی یۆنان لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە نقومبوونی بەلەمێکی کۆچەران، رایگەیاند: بەلەمێکی کۆچەران لە نزیک دوورگەی لیسبۆسی یۆنان، خۆی کێشاوە بە شاخێکدا و بەلەمەکە نقوم بووە.
هەروەها وتیشی بەلەمەکە، بە شێوەی نایاسایی 60 کۆچەری گواستووەتەوە. بەڵام بە هۆی ئەو رووداوەوە تەنیا 57 کەسیان رزگارکراون.
هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد، دوو کەس گیانیان لە دەستداوە و کەسێکی تریش بێ سەروشوێنە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، هێزی دەریایی یۆنان ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بە هۆی خراپی کەشوهەواوە بووە و بەلەمەکە نەیتوانیوە خۆی لەبەرامبەر شەپۆلە خێراکاندا رابگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان