خاتوونی بوێر هێڤی حسێنی شێوه‌كار بۆ وێتیڤی نسێ ده‌دوێت و ده‌ڵێت: (شێرپه‌نجه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی ببمه وێنه‌كێش و ئه‌و ژیانه ره‌ش و سپییه هه‌مه‌ڕه‌نگ بكه‌م و هه‌میشه به‌وپه‌ڕی ئومێده‌وه یه‌كه به یه‌كه‌ی قورسییه‌كانی ژیانم له كۆڵ ناوه).
هێڤی دوای به‌زاندنی شێرپه‌نجه رێنمایی خانمان ده‌كات و ده‌ڵێت: «هه‌میشه به باوه‌ڕو و متمانه به‌خۆبوونه‌وه به‌ره‌وڕووی ئاسته‌نگه‌كان ببنه‌وه، هیچ كێشه و خه‌مێك با كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یان نه‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانیان، هه‌میشه خه‌نده بۆ ژیان بكه‌ن تا ژیان بكه‌وێته قاقا بۆتان».
هێڤی راگه‌یاندنكاره و ده‌ڵێت: «ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كم نییه به‌ڵام بۆ ئاینده ئینشه‌ڵڵا به باشترینه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ماوه‌یه‌كه له كێشانی وێنه وه‌ستاوم ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و باره قورسه‌ی خێزانه‌كه‌مه كه به‌ته‌نیا له كۆڵم ناوه و ده‌بێت كار بكه‌م».
هێڤی به‌وپه‌ڕی هیواوه ده‌ڵێت: «هه‌میشه ده‌مه‌وێت ببمه هێڤییه‌ك بۆ هه‌موان، ده‌مه‌وێت له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌مه‌وه دووباره رۆح بكه‌مه‌وه به به‌ری ژیاندا، ته‌نیا پشتیوانیشم دوو كچه‌كه‌مه كه هه‌میشه وایان لێكردووم به‌هێزێكی زۆره‌وه له‌سه‌ر پێی خۆم بوه‌ستم و چاوه‌كانیان بووه‌ته جوانترین و گه‌وره‌ترین ئامانجی ژیانم».
هێڤی حسێن ته‌مه‌نی 33 ساڵه و نیشته‌جێی شاری سلێمانییه، خاوه‌نی دوو كچه و شێوه‌كاره، له‌ئێستادا بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان كاری رۆژنامه‌نووسی و راگه‌یاندن ده‌كات.