پلاسخارت: پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکرێت

07:32 - 2024-02-06
جیهان
209 جار خوێندراوەتەوە

جینین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا رایگه‌یاند، "پێویسته‌ پاره‌ بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فەرمانبەران دابەش بکرێت".
نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق وتیشی، "کێشە سیاسی و کارگێڕییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا هەرچییەک بێت، پێویستە حکومەتی بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت  و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکرێت".
پلاسخارت ئاماژەشی کرد، "تائێستا دووجار هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواخراوه‌ له‌كاتێكدا دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ خزمه‌تی سه‌قامگیریدا نییه‌".

بابەتە پەیوەندیدارەکان