قوباد تاڵەبانی و وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە و پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانییان تاوتوێ کرد

09:43 - 2024-02-07
کوردستان
522 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیادا کۆبووەوە و پێکەوە پرسی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە،  7ی شوبات، لە هەولێر بەڕێوەچوو، وەزیرانی پێشمەرگە و پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و باڵيۆزى توركيا له‌ عیراق ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە بە شێوازێک کە خزمەتی زیاتر بە هەردوولا بکات، خرانە بەرباس.

دۆسێی ئه‌منی و دۆخی سەقامگیری عیراق و هه‌رێمى كوردستان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، لەوبارەیەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا و  جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی خاکی هەردوو وڵات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کراو لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران داوای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی کرد.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان