جه‌یلان ره‌مزی، ناسراو به‌جه‌یلان (یاقوبی)، ماوه‌ی سێ ساڵه له ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك كار ده‌كات، پێشتر پێشكه‌شكار و ئاماده‌كار بوو، به‌ڵام ئێستا له به‌شی ده‌نگی كه‌ناڵه‌كه كار ده‌كات، راگه‌یاندنی وه‌ك حه‌زوخولیا هه‌ڵبژاردووه.
جه‌یلان ره‌مزی به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: ماوه‌ی سێ ساڵه له كه‌ناڵی كه‌ركوك كارده‌كه‌م، راگه‌یاندنم وه‌ك حه‌زوخولیا هه‌ڵبژاردووه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دبلۆمم، به‌شی توركیم له‌په‌یمانگای ئیسته‌نبوڵ ته‌واوكردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پیشه‌كه‌مم زۆر خۆشده‌وێت بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه وازبهێنم و په‌نا بۆ پیشه‌یه‌كی تر ببه‌م، جگه له پێشكه‌شكاری ئێستا له به‌شی ده‌نگ له‌ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك كارده‌كه‌م.
جه‌یلان وتیشی، جگه له راگه‌یاندن پێشووتر ماوه‌ی 10 ساڵ ئه‌كته‌ری شانۆ بووم، ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری بووم به‌ناوی (سه‌نعه‌ت ئیز) هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانم بانگهێشت ده‌كرد، به‌رنامه‌كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێك به‌رده‌وام بوو، دواتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركمانه‌كان رێگربوون له كاره‌كانم و ره‌خنه‌یان لێم ده‌گرت به‌وه‌ی نەیاندەهێشت و هانی هونه‌رمه‌ندانیان ده‌دا نه‌یه‌نه به‌رنامه‌كه‌م، چونكه له‌گه‌ڵ كورد كارم ده‌كرد بۆیه وازمهێنا و زه‌حمه‌تبوو بۆم، ئامانجم له‌و به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌بوو كه هونه‌رمه‌نده توركمانه‌كان بێنمه لای كورد، چونكه كورد رێ‌یان به‌وه‌دا هونه‌رمه‌نده توركمانه‌كان ده‌ركه‌ون، له ساڵی 2012وه تا سه‌ره‌تای 2023 له شانۆ كارم ده‌كرد، له‌وێش هه‌ر رێگرییان لێم ده‌كرد، چونكه له‌گه‌ڵ كورد كارم ده‌كرد، راگه‌یاندن پیشه‌یه‌كی جوانه و فێری كردم بڕوام به‌خۆمبێت، پیشه‌كه‌م لا جوانبێت و جگه له‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كیش كاری ريكلامم كردووه.
دیانا ئه‌حمه‌د