لە میونیشن، سەرۆک بافڵ لەگەڵ راوێژکاری میری قەتەر بۆ ئاسایشی نیشتمانی کۆبۆوە

02:55 - 2024-02-17
کوردستان
466 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی دووەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، لەگەڵ محەمەد بن ئەحمەد بن عەبدوڵڵا ئەلمەسنەد، راوێژکاری میری قەتەر بۆ ئاسایشی نیشتمانی کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین گۆڕانکارییە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کرایەوە بەشێوەیەک هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بنەمای کار و هەنگاوەکانی داهاتوو بێت.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی گرژی و ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، پێویستە هەموو لایەک بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و لایەنەکان دانبەخۆیاندا بگرن، داهاتووی ناوچەکە پەیوەستە بە بڕیاری حەکیمانەوە، باشترین بژاردە گەڕانەوەیە بۆ دیالۆگ و زاڵبوون بەسەر ئەو کێشانەی بەربەست لە بەردەم ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکەدا دروست دەکەن.

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ پێویستیی گەشەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان قەتەر و هەرێمی کوردستانی دووپاتکردەوە بەشێوەیەک هاریکارییەکان لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا، بەهێزکردنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بێت.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان